Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی گەنجە کوردەکە کە بە گوللـەی پۆلیسی ئەڵمانیا کوژرا

وێنەی گەنجە کوردەکە کە بە گوللـەی پۆلیسی ئەڵمانیا کوژرا

جیهان10-04-2026

گەنجێکی کوردی خەڵکی عەفرین بە تەقەی پۆلیسی ئەڵمانیا کوژرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
زنار شینۆ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

زنار شینۆ

رۆژی بڵاوکردنەوە

10-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا
جیهان31-05-2026

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە بەرەبەیانی کۆتایی هەفتەی رابردوو، خەونی گەنجێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆتاییهات. رۆستەم، ئەو گەنجەی بووە قوربانی رووداوێکی تەقەکردنی پۆلیسی ئەڵمانیا. لە کاتێکدا بنەماڵەکەی لە پرسە و ماتەمی کوڕەکەیاندان، پرسیارە یاساییەکان لەسەر شێوازی مامەڵەی پۆلیس و بەکارهێنانی هێزی زیادە لە بەرانبەر ئۆتۆمبێلەکەی ئەو گەنجە و هاوڕێکانی، دەنگدانەوەی زۆری دروست کردووە.
 
غەزال، دایکێکی خەڵکی عەفرین کە لە ساڵی 1992ـەوە لە ئەڵمانیایە، شیوەن بۆ کوڕەکەی دەگێڕێت. رۆستەم و هەر چوار خوشک و براکەی دیکەی لە ئەڵمانیا لەدایکبوون. کچە گەورەکەی غەزال، رۆستەمی برای وەک کەسێکی زۆر حەزی لە کارکردن و ژیان بووە وەسف کرد، کە هەمیشە بەدوای داهێنان و کاری نوێدا دەگەڕا و زۆر حەزی لە کارەکەی خۆی بوو.
 
بەرەبەیانی 5ی نیسانی 2026، رۆستەم لەگەڵ دوو هاوڕێی، یەکێکیان ئەڵمانی و ئەوی دیکەیان عەرەبێکی سووری، لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی هاتووچۆدا راگیران. بەهۆی بڕیارێکی هەڵە و پابەندنەبوون بە فەرمانەکانی پۆلیس، رۆستەم کوژرا و یەکێک لە هاوڕێکانیشی بریندار بوو.
 
رۆمان فۆنێلڤینس، پارێزەری دۆسیەکە، رایگەیاند کە 8 گوللـە بە ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکە تەقێندراون و باوەڕی وایە پۆلیس لە ئەرکەکەیدا زیادەڕۆیی کردووە و دەبێت بەرپرسیارێتیی رووداوەکە لە ئەستۆ بگرن، چونکە کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
 
تەرمی رۆستەم بەپێی رێوڕەسمی ئایینی ئێزدی لە گۆڕستانی شارۆچکەی هایزبێلی نزیک شاری زاربروکن بەخاک سپێردرا.
 
رووداوەکە پرسیاری ئەوەی بەجێهێشت کە ئایا پۆلیس لە تەقەکردن دا پەلەی کردووە، یاخود رۆستەم بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری و بەکارهێنانی تابلۆی نایاسایی، گیانی خۆی کردە قوربانیی هەڵەی خۆی.