Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان11-05-2026

کایا کالاس بۆ رووداو: پرسی مافی خوێندن بە زمانی دایک لە سووریا تاوتوێ دەکەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
زنار شینۆ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

زنار شینۆ

رۆژی بڵاوکردنەوە

11-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا
جیهان31-05-2026

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپادا لە برۆکسل پرسی سووریا و مافی پێکهاتەکان لەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە 11-5-2026 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل کۆدەبنەوە و دووان لە کۆبوونەوەکانیش لەبارەی سووریا دەبن و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا هاوسەرۆکی کۆبوونەوەکانە. 
 
زنار شینۆ، نێردراوی رووداو بۆ رووماڵکردنی کۆبوونەوەکە پرسیاری لە کایا کالاس کرد کە ئایا پرسی خوێندن بە کوردی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی باس دەکەن؟ کایا کالاس لە وەڵامدا گوتی: "بەڵێ ئێمە باس لەم پرسانەش دەکەین، واتە پرسی کەمینەکان و مافی خوێندنیان بە زمانی دایک لە سووریا، بێگومان لە چوارچێوەیەکی بەرفراوانتردا باس لە هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەکەین، بەڵام پرسی کوردیش تاوتوێ دەکرێ."
 
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، هەنگاوەکانی تایبەت بە تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا بەردەوامن و یەکێک لەو بابەتانەش جێگەی گفتوگۆی چڕە پرسی بەکارهێنانی زمانی کوردییە لە دامەزراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە. 
 
رۆژی هەینی، 8ـی ئایاری 2026، ئەحمەد هیلالی، گوتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی سووریا بە سۆلین محەممەد ئەمین، پەیامنێری رووداوی لە دیمەشق راگەیاند: "مەرسوومی ژمارە 13ی سەرۆکایەتی، دان دەنێت بە زمانی کوردیدا وەک زمانی نیشتمانی لە وڵاتدا. بەپێی مەرسوومەکە، رێگە دەدرێ زمانی کوردی لە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکان بخوێندرێ، بەتایبەت لەو ناوچانەی کورد رێژەیەکی بەرچاوی دانیشتووانەکەی پێکدەهێنن، ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئارەزوومەندانە یان وەک چالاکیی کولتووری و پەروەردەیی."
 
سەبارەت بە زمانی عەرەبی، گوتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی دەڵێت، زمانی عەرەبی وەک "تاکە زمانی فەرمی" سووریا دەمێنێتەوە و وەک "کۆڵەکەیەکی سەرەکیی دەستوور و یاساکان" تەماشا دەکرێ؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە "یاسا پابەندکەرە بۆ بەکارهێنانی عەرەبی لە دامەزراوە فەرمییەکان، کەرتی خوێندن و مامەڵە یاساییەکاندا، چونکە پاراستنی زمانی عەرەبی بە بەشێک لە سەروەریی دەوڵەت و سیستمی گشتی دادەنرێ."