Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان27-05-2026

ترەمپ: ئێران لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراو سزاکانی بۆ سوک ناکرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد تەڵعەت

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەحمەد تەڵعەت

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئێران هیچی پێنەماوە؛ لەوانەیە بچینەوە ئەوێ و کارەکە تەواو بکەین
جیهان27-05-2026

ترەمپ: ئێران هیچی پێنەماوە؛ لەوانەیە بچینەوە ئەوێ و کارەکە تەواو بکەین

کۆشکی سپی: ئەوەی میدیای ئێران لەبارەی رێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران دەیڵێت درۆیە
جیهان27-05-2026

کۆشکی سپی: ئەوەی میدیای ئێران لەبارەی رێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران دەیڵێت درۆیە

بەریتانیا سێ قاچاخچیی کورد دەخاتە لیستی "تاوانبارە مەترسیدارەکان" و چاودێرییان دەکات
جیهان27-05-2026

بەریتانیا سێ قاچاخچیی کورد دەخاتە لیستی "تاوانبارە مەترسیدارەکان" و چاودێرییان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێندراو، سزاکانی بۆ "سووک" ناکرێت.

ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (PBS News)، کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا رێککەوتنی ئێستا بەو مانایەیە ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان دەستبەرداری یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی دەبێت؟ لە وەڵامدا گوتی: "نەخێر، نەخێر، بە هیچ شێوەیەک. نەخێر، سزاکان سووک ناکرێن."

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە و گوتی، دەستبەرداربوونی ئێران لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ سووککردنی سزاکان نییە، دووپاتیشی  دەکاتەوە و دەڵێ "نەخێر نەخێر بەهیچ شێوەیەک وانابێ."

سەبارەت بە رێککەوتنەکانی ئەبراهام، ترەمپ لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە، ئوردن، میسر و چەند وڵاتێکی دیکە، رایگەیاندووە پێویستە ئەوانیش بچنە نێو رێککەوتنەکەوە. کاتێک پرسیاری لێکرا بۆچی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دەبێت بچێتە نێو رێککەوتنەکە ئەگەر هیچ رێگەیەک بۆ دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستین لە ئارادا نەبێت؟ ترەمپ گوتی: "چونکە ئەوە بۆ سعودیە نایابە. بۆ سعودیە نایابە."

قسەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رۆژی چوارشەممە، 27-5-2026 'چوارچێوەی سەرەتایی لێکتێگەیشتنێک'ـی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ واشنتن بە نێوەندگیریی پاکستان کاری لەسەر دەکرێ، چوارچێوەکە بۆ راگرتنی شەڕە بە یەکجاری، تێیدا دەڵێت: "ئەمریکا پابەند بێ بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و کشانەوەی لە هەموو ناوچە نزیکەکانی خاکی ئێران."

بەپێی میدیای فەرمی ئێران چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد دەکرێت ببێتە خاڵێکی وەچەرخان لە کۆتایی هێنان بەو جەنگەکە، لەو چەند رۆژەش دوایین پێداچوونەوە بۆ دەقەکەی دەکرێت، ئێران دەڵێ ئەمەی راگەیێنراوە دەقی کۆتایی نییە.

بەپێی ئەو رەشنووسەی ئێران باسی دەکات 14 خاڵ هەن سەرەکیترینیان هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و رێگەدان بەو کەشتییانەی بەرەو یان لە ئێرانەوە دێن، لەگەڵ پابەندی ئێران بە گەرەنتی تێپەڕبوونی هەمان ژمارەی ئەو کەشتییانەی پێش جەنگ هەبوو بە کەنداو و دەریای عوممان.''

هەر بەپێی ئەو رەشنووسە بەڕێوەبردنی مەمەڕە دەریاییەکان و پشکنینی کەشتی یان نەپشکنینی و وەرگرتنی باجی رسومات لەدەسەڵاتی ئێران دەبێ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ عومان.

بەپێی میدیای فەرمی ئێران کەشتییە سەربازییەکان ئەو خاڵانە نایانگرێتەوە  هەروەها ئێران داوای کشانەوەی هەموو ئەو هێزانەی ئەمریکا دەکات لە نزیک ئێران جێگیر کراون، بەڵام پرسی ئەوەی ئەو هێزانە پێشتر لەوێبوون یان تەنیا ئەوانەی نوێن و هاتوون دەکەوێتە سەر گفتوگۆی هەردوولا.

هەر زوو دوای ئەو بڵاوکردنەوەی ئەو رەشنووسە کۆشکی سپی لە راگەیێنراوێکدا بە " هەڵبەستراو" وەسفی کرد و رایگەیاند:" ئەم راپۆرتەی میدیای کۆنترۆڵکراوی ئێران راست نییە و ئەو یاداشتەی بڵاویانکردووەتەوە درۆیە. نابێت کەس باوەڕ بەوە بکات کە میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی دەکاتەوە، راستییەکان گرنگن."