Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان27-05-2026

ترەمپ: ئێران هیچی پێنەماوە؛ لەوانەیە بچینەوە ئەوێ و کارەکە تەواو بکەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

تەنیا ئەحمەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئێران لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراو سزاکانی بۆ سوک ناکرێت
جیهان27-05-2026

ترەمپ: ئێران لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراو سزاکانی بۆ سوک ناکرێت

کۆشکی سپی: ئەوەی میدیای ئێران لەبارەی رێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران دەیڵێت درۆیە
جیهان27-05-2026

کۆشکی سپی: ئەوەی میدیای ئێران لەبارەی رێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران دەیڵێت درۆیە

بەریتانیا سێ قاچاخچیی کورد دەخاتە لیستی "تاوانبارە مەترسیدارەکان" و چاودێرییان دەکات
جیهان27-05-2026

بەریتانیا سێ قاچاخچیی کورد دەخاتە لیستی "تاوانبارە مەترسیدارەکان" و چاودێرییان دەکات


رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی دایە تاران و رایگەیاند، ئێران لەبەردەم هەڵبژاردەیەکی سەختدایە؛ یان رێککەوتن یان رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی یەکلاکەرەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ترەمپ لە لێدوانێکدا لە کۆشکی سپی گوتی، "ئەوەی لە ڤەنزوێلا کردمان، زۆر بە خێرایی کرا، ئێمە بە شێوەیەکی یەکسان هەمان شت لە ئێرانیش دەکەین، بەڵام میدیا باسی ناکات." گوتیشی: "ئێران دەیەوێت دانوستاندن بکات و رێککەوتن واژۆ بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا واشنتن بەو پێشنیازانە رازی نەبووە."

سەرۆکی ئەمریکا باسی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکات، "وەک هەزاران جار گوتوومە، هێزی دەریایی و ئاسمانییان نەماوە، هیچیان نەماوە و بە تەواوی ماندووبوون. با بزانین چی روودەدات، لەوانەیە بچینەوە ئێران و کارەکە تەواو بکەین."

لەبارەی دۆخی ناوخۆیی و ئابووریی تاران، ترەمپ گوتی: "تەواوی سیستمی ئابوورییان وردوخاش بووە، هەڵاوسانیان گەیشتووەتە 250% و دراوەکەیان هیچ بەهایەکی نییە. ئەوان پێیان وابوو بەهۆی هەڵبژاردنی نیوەخولەوە لە من دەبەنەوە، بەڵام من گرنگی بەوە نادەم."

ترەمپ دەڵێ: ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و "ئەمەش تەنیا بۆ ئەمریکا نییە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندیی هەموو جیهانە." ئاماژەی بەوەش کرد کە لەلایەن وڵاتانی دیکەشەوە پاڵپشتییەکی مەزنیان هەیە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا" کرد و گوتی: "جەنگاوەرەکانمان لەوە دڵنیادەبنەوە، دەوڵەتی سپۆنسەری ژمارە یەکی تیرۆری جیهان، هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی."

نوێ دەکرێتەوە...