Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان29-05-2026

ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتن نزیکن و 'تەنیا بڕیاری ترەمپ ماوە'

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەشدار موزەفەر

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

‌هێگسەس: دەبێت ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت
جیهان29-05-2026

‌هێگسەس: دەبێت ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت

ترەمپ بۆ 'بڕیاری کۆتایی' کۆدەبێتەوە و دەڵێت: گەمارۆی سەر ئێران بە مەرج لادەبەم
جیهان29-05-2026

ترەمپ بۆ 'بڕیاری کۆتایی' کۆدەبێتەوە و دەڵێت: گەمارۆی سەر ئێران بە مەرج لادەبەم

مارکۆ رووبیۆ و وەزیری دەرەوەی پاکستان لە واشنتن کۆبوونەوە؛ رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ کرا
جیهان29-05-2026

مارکۆ رووبیۆ و وەزیری دەرەوەی پاکستان لە واشنتن کۆبوونەوە؛ رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ کرا

رووداو دیجیتاڵ

بۆچوونی واشنتن و تاران لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە یەکەوە نزیکە. 


چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایانگەیاندووە، هەردوولا گەیشتوونەتە چوارچێوەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 رۆژ، بەڵام هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە بڕیاری کۆتایی دۆناڵد ترەمپ.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "کۆمەڵێک وردەکاری زۆر هەن، کە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت. پێموایە ئێمە بەرەوپێشچوون بەدەست دەهێنین. دەگەینە خاڵێک کە بتوانین تێیدا دابنیشین و ئەم کێشانە چارەسەر بکەین، بەڵام ئەوە پێویستی بەوەیە کەمێک بەرەوپێشچوونی زیاتر بەدەست بهێنین."

بەگوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکە، ئێران پابەند دەبێت بە کردنەوەی تەنگەی هورمز و پاککردنەوەی لە مین لە ماوەی 30 رۆژدا. لە بەرامبەردا، ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران سووک دەکات، بەڵام ئەمە بە مەرجی گەڕانەوەی جووڵەی بازرگانییە. 

بەگوێرەی یاداشتەکە، ئێران نابێت بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە بێت. هەروەها، یەکەم پرس کە لە ماوەی 60 رۆژەکەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، چۆنیەتیی لەناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و مامەڵەکردن دەبێت لەگەڵ پڕۆسەی پیتاندندا.

لەلایەکی دیکەوە، تاران هێشتا پەیامی تووند دەنێرێت، هۆشداری دەدات کە هێزی سەربازی بەکاردەهێنن ئەگەر گەمارۆ دەریاییەکان بەردەوام بن.

موحسین رەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی دەڵێت،"ئێمە خۆمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ئەگەر گەمارۆی دەریایی لە ماوەیەکی دیاریکراو زیاتر بخایەنێت، هێرش بکەین و گەمارۆکە تێکبشکێنین. ئەمریکییەکان هیچ چارەیەکی دیکەیان نییە جگە لە دانوستاندن. بەردەوامبوونی ئەم شەرە، گەشتێکە بۆ ناو تونێلێکی زۆر تاریک بۆ ئەمریکا. ئەوەندەی ئەمریکا بژاردەی شەڕکردن هەڵبژێرێت، هێندە قووڵتر دەچێتە ناو تونێلێکەوە کە هیچ کۆتایییەکی نییە."

بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، مەرجەکانی رێککەوتنەکە تاڕادەیەکی زۆر تاوەکو رۆژی سێشەممە رێککەوتنیان لەسەر کرابوو، بەڵام هەردوولا هێشتا پێویستیان بە رەزامەندیی سەرکردایەتیی باڵای خۆیان بوو.

میدیای فەرمیی ئێرانیش، لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستاندکاری تارانەوە رایگەیاندووە، دەقەکە هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە و ئەگەر رێککەوتنێک بێتە ئاراوە ئەوا پاکستان ئاگادار دەکرێتەوە.