رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا و رایگەیاند، لەمەودوا لە وەڵامی هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، ژێرخانی ئێران بەئامانج دەگرن.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: "لەم کاتەوە بەدواوە، هەر کاتێک کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقە لە کەشتییەک لە گەرووی هورمز بکات، چ بە مووشەک، رۆکێت، درۆن، یان بە هەر ئامێر و چەکێکی دیکە بێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەک پرد یان وێستگەیەکی کارەبا بۆردوومان و وێران دەکات."
ترەمپ لە درێژەی پەیامەکەیدا هەڕەشەی بەئامانجگرتنی پایتەختی ئێرانیشی کردووە و دەڵێت: "ئەو هێرشانە ئەو پرد و وێستگانەش دەگرێتەوە کە دەکەونە تەنیشت یان نێوخۆی شاری تارانی پایتەختەوە."
ئەو هەڕەشەیەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ناوچەکەدا پێیناوەتە قۆناخێکی نوێوە و ئەمریکا ماوەی 11 شەوە هێرشەکانی بۆسەر ئێران دەستپێکردووەتەوە.



