Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

منداڵێک سەرقاڵی ئامێرێکی ئەلکترۆنییە

منداڵێک سەرقاڵی ئامێرێکی ئەلکترۆنییە

جیهان29-05-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات پاراستنی منداڵان بکرێتە کاری لەپێشینەی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ژیلوان زیاد

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شەپۆلێکی تووندی گەرما ئەورووپای هەراسانکردووە؛ بەریتانیا گەرمترین رۆژەکانی بەڕێدەکات
جیهان29-05-2026

شەپۆلێکی تووندی گەرما ئەورووپای هەراسانکردووە؛ بەریتانیا گەرمترین رۆژەکانی بەڕێدەکات

‌هێگسەس: دەبێت ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت
جیهان29-05-2026

‌هێگسەس: دەبێت ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت

ترەمپ بۆ 'بڕیاری کۆتایی' کۆدەبێتەوە و دەڵێت: گەمارۆی سەر ئێران بە مەرج لادەبەم
جیهان29-05-2026

ترەمپ بۆ 'بڕیاری کۆتایی' کۆدەبێتەوە و دەڵێت: گەمارۆی سەر ئێران بە مەرج لادەبەم

رووداو دیجیتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان کە دەبێت کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا پابەند بکەن بەوەی پاراستنی منداڵان بکەنە لەپێشینەی کارەکانیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە ئەو کەسانەی دەبنەهۆی زیانگەیاندن بە منداڵان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێ.

ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای ئاژانسی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی 29- 05-2026 داوای لە وڵاتان کرد کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا پابەندن پاراستنی منداڵان بکەنە بەشێکی سەرەکی لە پلاتفۆرمەکانیان.

تورک لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ئەو جیهانە دیجیتاڵییەی منداڵان بە فێربوون، کۆمەڵگە و داهێنانەوە دەبەستێتەوە، هەمان کات لە مەترسییە راستەقینەکانیش نزیک دەکاتەوە کە پەیوەستن بە سەلامەتییان، تایبەتمەندێتی و خۆشگوزەرانییان."

کۆمیسیاری باڵای ئاژانسی مافی مرۆڤی سەر بە UN ئاماژە بەوەش دەکات، زیانەکانی ئۆنلاین لە هەڵبژاردنی دیزاین و شێوازی کاروباری کۆمپانیاکانەوە سەرچاوە دەگرێ کە منداڵان وابەستەدەکات بە خۆیانەوە، "لەوانە گۆڕێنی ڤیدیۆ بەشێوەی ئۆتۆماتیکی و ئاگادارکردنەوەی بەردەوام لەلایەن ئەپەکانەوە."

بەڕێوەبەری ئاژانسەکەی UN ئاماژە بەوە دەکات، "بەهێزکردنی پاراستنی منداڵان لە ئۆنلاین بووەتە پێویستییەکی خێرا کە دەبێت دڵنیابین لەوەی تەنتا جێبەجێ ناکرێ، بەڵکو بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت."

لە کانونی یەکەمدا، ئوسترالیا یەکەم وڵات بوو کە تیکتۆک، یوتیووب، سناپچات و چەندین خاوەن ئەپلیکەیشن و پۆرتاڵی ناچار کرد هەژمارەکانی کەسانی ژێر تەمەنی 16 ساڵ بسڕنەوە، ئەگەرنا ڕووبەڕووی سزای دارایی قورس دەبنەوە.

ئیندۆنیزیا هاوشێوەی ئوسترالیا ئەم قەدەخەیەی جێبەجێ کردووە، لە کاتێکدا چەند وڵاتێکی ئەورووپی لە بیرکردنەوەی هەنگاوی هاوشێوەدان.

لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆلێژی ئەکادیمیای شاهانەیی تەندروستیی بەریتانیا ئامادەکراوە، پزیشکان هەستیان بە سەرهەڵدانی "شەپۆلێکی منداڵانی تووندئاژۆ" کردووە بەهۆی ئالوودەبونیان بە نێوەڕۆکی "رقئامێز، وابەستەکەر و ئازاربەخش" لە پلاتفۆرمە ئۆنلایینەکاندا.

تورک گوتی، "قەدەخەی گشتیی میدیای کۆمەڵایەتی چارەسەر نییە."

کۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا ئاراستەی حکومەتی وڵاتان و کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا دەکات پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان بکەنە شوێنێکی سەلامەت بۆ منداڵان لە رێگەی دیزاینی باشتر، پاراستنی داتا، رێکخستن، چاودێری و بەرپرسیاریەتی.

تورک گوتی تەنیا سەرنجخستنە سەر سنووردانانی تەمەنی منداڵان دەبێتەهۆی ئەوەی دیزاین و ئەلگۆریتمەکانی ئەو پلاتفۆڕمانە کە لە بنەڕەتدا ناسەلامەتن، بەهەمان شێوە بمێننەوە.

ئەو بەرپرسە گوتی ئەزموونی ئێستا نیشانی دەدات قەدەخەکردن چارەسەر نییە و تەنانەت نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی کە ئەم جۆرە قەدەخەکردنە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی منداڵان بڕۆن بۆ پلاتفۆڕمی مەترسیدارترو کەم چاودێریکراوتر.

تورک باسی لەوەکرد مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک ڕێنمایی پێشکێش کردووە بە ناونیشانی "چۆن سەلامەتی منداڵان لە ئینتەرنێت بە شێوەیەکی دروست دابین بکەین."