ژەنینێکی رۆژهەڵاتییانەی 'The Last of Us' لە دۆڵی خڕێ

01-07-2025
پەسار فایەق
گرووپی "RDR" میوزیکی "The Last of Us" دەژەنێتەوە
گرووپی "RDR" میوزیکی "The Last of Us" دەژەنێتەوە
نیشانەکردن The Last of Us
A+ A-

رووداو- هەولێر

گرووپی میوزیکیی "RDR" کە پێشتر بە کەڤەرکردنی میوزیکی زنجیرەی "Squid Game" ناوبانگی دەرکرد، لە نوێترین بەهەمیدا؛ میوزیکی یەکێک لە بەناوبانگترین یارییە ڤیدیۆییەکانی جیهانیان بە شێوازێکی رۆژهەڵاتی و کوردی ژەنیوەتەوە.
 
لە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دۆڵی خڕێی دەورووبەری هەولێر، گرووپەکە میوزیکی یاریی ڤیدیۆیی "The Last of Us"ـێ بە شێوازێکی ژەنیوەتەوە و لەو شوێنە دیمەنەکانی وێنەگیراون. 
 
لە بەرهەمەکەدا، دیەم جەلال، دامەزرێنەری گرووپەکە بە ئامێری گیتار و محەممەد سەرهەنگ بە ئامێری ساز، ئاوازە رۆژئاواییەکە دەژەننەوە.
 
ئاوێتەکردنی ئاوازی ساز لەگەڵ گیتار و بەکارهێنانی دەف، تام و چێژێکی کوردی و رۆژهەڵاتییانەی بە بەرهەمەکە بەخشیوە و لە ماوەیەکی کەمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە.
 
گرووپی "RDR"ـی کوردی، لە 2021 ناوبانگێکی پەیداکرد، دوای ئەوەی کەڤەری میوزیکی زنجیرەی بەناوبانگی کۆری  "Squid Game"بڵاوکردەوە کە تاوەکو ئێستا تەنیا لە پلاتفۆرمی یوتیوب زیاتر لە هەشت ملیۆن بینەری هەیە.
 
کارەکانی ئەم گرووپە بەوە ناسراوە کە میوزیکە جیهانییەکان بە شێوازێکی نوێ و بە ئاوێتەکردنی ئامێرە رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییەکان دادەڕێژێتەوە. پێشتریش میوزیکی یاریی ڤیدیۆیی بەناوبانگی "God of War"ـی ژەنیوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە