رووداو –ئێن ئێم ئی
ئەستێرەو گۆرانیبێژی ئەمریکی، تایلۆر سویفت، لە ماوەی داهاتوودا گەشتێک بە جیهاندا ئەنجامدەدات، بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرە کۆنسێرتیک بەناوی 1989، بۆ بەهێزکردنی کۆنسێرتەکانیشی، داوای لە چەند ئەستێرەیەک کردووە، کە بەشدار بن لەگەڵیدا بەڵام ریهانا رەتی کردووەتەوە.
بەشێکی زۆر لە ئەستێرە هاوڕێکانی سویفت، رەزامەندییان پیشانداوە بۆ ئەوەی لەو گەشتەدا بەشداری لەگەڵدا بکەن، تەنیا ریهانا نەبێت، کە دەرکەوتنی لەسەر شانۆ و گۆرانیگوتنی لەگەڵ ئەم ئەستێرە جیهانییە رەتکردووەتەوە.
ریهانە، بە گۆڤاری NME-ی جیهانی گوتووە "دەرکەوتن لەسەر شانۆ لەگەڵ تایلۆر سویفت لە زنجیرە کۆنسێرتەکەی بەدەوری جیهاندا، بۆ هیچ گۆرانیبێژی دیکە گرنگی نییە".
گوتوویەتیشی "هیچ لێکچوون و گونجانێک لە نێوان من و تایلۆردا نییە، بۆ ئەوەی لەسەر شانۆ بەیەکەوە گۆرانی بڵێین، من هیوادارم باشترین و سەرکەوتووترین زنجیرە کۆنسێرت ئەنجامبدات، بەڵام بەبێ من".
ریهانا و تایلۆر سیوفت، هاوڕێیەتی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە، هەردووکیان ئەستێرەو گۆرانیبێژی ئەمەریکین و خاوەنی چەندین ریکۆردن لە سەر ئاستی جیهان، چەندین خەڵاتی جیهانیان بردووەتەوە، بەڵام رەتکردنەوەی ریهانا بۆ دەرکەوتن لەگەڵ سیوفت، رەنگە هاوڕێیەتییەکەیان تێکبدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ