تایلۆر سویفت بە سەرکەوتووترین ئەستێرەی ساڵی 2017 هەڵبژێردرا

03-01-2018
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن تایلۆر سویفت
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

بەپێی میدیا جیهانییەکان، بەهۆی ئەو سەرکەوتنانەی لە کۆنسێرت و ئەلبوومەکەی بەدەستی هێناوە، خانمە هونەرمەندی ئەمریکی تایلۆر سویفت وەکو سەرکەوتووترین ئەستێرەی ساڵی 2017 هەڵبژێردرا.



دوای ئەوەی  تایلو سویفت ئەلبوومێکی نوێی بەناوی  Reputation لە ساڵی 2017 بڵاوکردەوە، سەرکەوتنێكی یەکجار زۆری بەدەستهێناوە ، تەنیا لە رێگەی ئۆنلاین توانی گۆرانییەکانی بایی 44 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت.

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم ساڵ، تایلۆر سویفت زنجیرە کۆنسێرتێکی گۆرانی لە ئەمریکاو ئەوروپا ئەنجامبدات، لەم رێگایەشەوە داهاتێکی زۆر کۆ دەکاتەوە.

ئەم ئەلبوومە نوێیەکی تایلۆر دوای ئەوە دێت کە 3 ساڵە هیچ ئەلبوومێکی بڵاونەکردووەتەوە،ئەلبوومەکەی تایلۆر تەنیا لە چوار رۆژی بڵابوونەوەدا زیاتر لە یەک ملیۆن دانەی فرۆشرا، بەڵام نەیتوانیوە ئەو ریکۆردەی ئەدێل لە ئەلبوومی 25 تۆماری کردووە بشکێنێت، کە تەنیا لە هەفتەی یەکەم ئەدێل توانی زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار دانەی ئەلبوومەکەی بفرۆشێت.



ئەمە یەکەمین ئەلبوومی هونەرمەندی ئەمریکی تەمەن 27 ساڵ تایلۆر سویفتە، کە سەرچاوەی هەموو گۆرانییەکانی لە کێشەو گیروگرفتەکانی ژیانی تایبەتی ئەڤینداری خۆی بەرهەمهێناوە، بەبێ ئەوەی بەشێوەیەکی راستەوخۆ  ناو بهێنێت و یان کەسایەتییەکان ئاشکرا بکات.

تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژی پۆپ، ساڵی ١٩٨٩ لەئەمریکا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٦ یەکەم گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، ساڵی ٢٠٠٨ یەکەم ئەلبوومی گۆرانی بڵاوبووەتەوە.


 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە