'هەواری خاڵی' نوێترین بەرهەمی مستەفا دادارە

03-09-2022
پەسار فایەق
هونەرمەند مستەفا دادار
هونەرمەند مستەفا دادار
نیشانەکردن مستەفا دادار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مستەفا دادار، هونەرمەندی کورد، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'هەواری خاڵی' بڵاوکردەوە کە بەرهەمێکی حەیرانە و لە نێو سرووشتی قەڵادزێ و دەرووبەری وێنەگیراوە.
 
مستەفا دادار، بە رووداوی راگەیاند، حەیران پیر دەبێت، بەڵام کۆن نابێت، حەیران هەوا و ئاواز و دەنگێکی کۆنی ناوچە و لانکەی شارستانیەتی مێزۆپۆتامیایە کە دواتر ناوی نراوە کوردستان.
 
گوتیشی، حەیران باسی خۆشەویستییە لەو دایکە بە ئەمەک و وەفادارە دەکات کە لە ئاست کۆرپەکەیدا خۆشەویستی بێ مەرجی هەیە.
 
ئەم بەرهەمە لە وێنەگرتنی هونەر محەممەد و لە دەرهێنانی خدر محەممەدە و لەلایەن تیپی نواندنی قەڵادزێ بەرهەمهاتووە، خالید بابەکر وەک ژەنیاری عود لەم بەرهەمەدا بەشدارە و کاری تۆمارکردنی بۆ کردووە.
 
خدر محەممەد، دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکە بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە باس لە چیرۆکی راگواستن لە قەڵادزی لە 1989 دەکات.
 
مستەفا دادار، لە مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، زیاتر لە ھونەری بەرگریدا کاری کردووە، بە گۆرانی و سروودە نیشتمانییەکانییەوە ناسراوە و شێواز و ستایلی ئۆپێراییە.
 
دادار، بەهۆی فشاری حکومەتی ئێران رووی لە هەندەران کردووە و لە 1978 بۆ یەکەم جار لەگەڵ ھونەرمەند جەمال موفتی گۆرانیی پێشکێشکردووە، بە کوردی، فارسی، ئازەری، ئەرمەنی و ئیتالی گۆرانی گوتووە، لە 2005 ئەلبوومێکی بەناوی 'ژن' بڵاوکردەوە و چوار تراکی لەخۆگرتووە.
 
'فاتمۆکێ'، 'کچەجیران'، 'کوردستان'، 'کوردستان نیشتمانی جوان'، 'ئەی کوردینە' و 'شینی ھێمن' بەشێک لە بەرهەمەکانیەتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێنتین تارانتینۆ و پۆڵ دەینۆ

تارانتینۆ: پۆڵ دەینۆ فیلمی (There Will Be Blood)ـی تێکداوە

کوێنتین تارانتینۆ، دەرهێنەری ناسراوی ئەمریکی، بە تووندی رەخنە لە نواندنی پۆڵ دەینۆ لە فیلمی (There Will Be Blood) دەگرێت و دەڵێت، ئەو ئەکتەرە "کەموکوڕییەکی گەورە" بوو بۆ فیلمەکە و رێگربوو لەوەی ببێتە باشترین فیلمی ئەم سەدەیە.