رێكەوت و ئەڤین
رووداو- هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی، جارێكی دیكە بە سمێڵە رەشە گەورەكەیەوە لە ئاهەنگێكی جەماوەریدا كە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بانگەشەی لیستەكەی لە شاری هەولێر رێكیخستبوو، دەركەوتەوە. شەممەی رابردووش بۆ هەمان مەبەست لە شاری بەغدا بوو. وەیسی لەبانگەشەی هەڵبژاردنی رابردوودا دەرنەكەوت، ئەو ماوەیە قسەی زۆر لەسەر وەیسی دەكرا كە گوایە دڵی لە حیزبەكان رەنجاوە بۆیە سەردانی باشووری كوردستان ناكات، عەزیز وەیسی وەڵامی ئەو قسانە و چەند پرسیارێكی دیكە لەم هەڤپەیڤینەدا دەداتەوە.
ئەگەر سمێڵم لاببەم كەس نامناسێتەوە
رووداو: ماوەیەكە لە میدیاكان دووریت و دەرناكەویت، بۆچی؟
عەزیز وەیسی: لەڕاستیدا ئەم ماوەیە هەر لە دەرەوە بووم، چونكە لە كریسمسی ساڵی پارەوە گرێبەستم لەگەڵ كۆمپانیای "سێ برا" كرد كە دەبوو ئاهەنگ بۆ كوردی دەرەوە بكەم، هەر لەبەر ئەو هۆكارە بوو لە كوردستان دەرنەدەكەوتم، بەڵام وەك بەرهەم، بەرهەمم هەبووە.
رووداو: بۆچی تەنیا لە ئاهەنگەكانی پارتیدا دەبینرێی، ئەگەر لایەنێكی دیكە بۆ نموونە گۆڕان و یەكێتی داوات لێبكەن بەشداری ئاهەنگەكانیان دەكەیت؟
عەزیز وەیسی: بە دڵنیاییەوە بەشداری دەكەم ئەگەر بانگم بكەن، چونكە من وەك گۆرانیبێژ بەشدار دەبم و گۆرانی دەڵێم نەك وەك بانگەشە بۆ لیست و لایەنەكان.
تاتلیسەس هەر بە عەزۆ بانگم دەكات
رووداو: پێشتر گوتبووت حیزبەكان بێ وەفا بوون، بەڵام دەبینین بەشداری ئاهەنگی بانگەشەی لیستەكەی پارتی دەكەیت؟
عەزیز وەیسی: من گۆرانیم بۆ هیچ لایەنێك نەگوتووە. ئەوان داوایان لێكردم كە گۆرانییان بۆ بڵێم لەو ئاهەنگە و منیش بە خۆشحاڵییەوە رازیبووم وەك هەموو ئەو گۆرانیبێژانەی دیكە كە گۆرانی دەڵێن.
رووداو: دەڵێن حیزبەكان پارەت بەسەردا دەبارێنن، راستە؟
عەزیز وەیسی: من پێویستم بە یارمەتی ماددی هیچ لایەنێكی سیاسی نییە. من بەس پێویستم بە جەماوەرە.
رووداو: دەڵێن عەزیز وەیسی زۆر لە بنەماڵەی بارزانی نزیكە؟
عەزیز وەیسی: ئەوە شەرەفە بۆ من ئەگەر لە بنەماڵەی بارزانی نزیكبم، هیچ شەرەفێك لەوە گەورەتر نییە. من هەموو سەركردەیەكی كوردم خۆشدەوێت، ئەوەی هەنگاوێك بنێت بۆ سەربەخۆیی كوردستان پێڵاوەكانی ماچ دەكەم.
رووداو: هەست ناكەیت جەماوەرت كەمتر بووەتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگ و بۆنە حیزبییەكاندا دەكەیت؟
عەزیز وەیسی: بە پێچەوانەوە ئەگەر جەماوەرم كەمیكردبێ لە رۆژێكدا 11 هەزار و 500 سیدیم نافرۆشرێت لە سلێمانی. بە قەناعەتی خۆم جەماوەری من زیادی كردووە، جاران كە ئاهەنگم دەبوو لە ئەوروپا 400 كەس ئامادە دەبوون، بەڵام ئێستا لە هەزار تێدەپەڕێت.

هەوادارانی لایەنێك بە هەڵە لە عەزیز وەیسی گەیشتبوون
رووداو: دوای بەشداریكردنت لە ئاهەنگەكانی هەڵبژاردنی ساڵی 2009 لە لیستی هاوپەیمانی، دەگوترا دەترسای بچیتە سلێمانی، ئەوە تا چەند راستە؟
عەزیز وەیسی: بەڵێ راستە ئەو كاتە خەڵكانێك وا تێگەیشتن كە من سەر بە لایەنێكم، بەڵام من سەر بە هیچ لایەنێك نیم و تەنیا هونەرمەندێكم و گۆرانی بۆ جەماوەر دەڵێم، ئەو كاتە هەوادارانی لایەنێك بە هەڵە لە عەزیز وەیسی گەیشتبوون.
رووداو: كلیپەكانی ئەم دواییەت زۆر جیاوازن لەوانەی پێشوو، زیاتر ستایلێكی بیانی پێوە دیارە، چۆن بوو بیرت لەو ستایلە كردەوە؟
عەزیز وەیسی: من جگە لە گوێگری كورد، گوێری فارسیشم هەیە. هەر بۆیە دەبوو كارێك بكەم كە هەردوولا بەلایانەوە جوان بێت و قبوڵی بكەن، بۆیە ئێستا كلیپەكانم لە كەناڵی PMC دادەبەزن، ئەوەش بۆ من مایەی خۆشحاڵییە.
لە یەك رۆژدا لە سێمانی 11500 سیدیم فرۆشراوە
رووداو: دەڵێن سمێڵەكەت بووەتە لۆگۆی تۆ؟
عەزیز وەیسی: ئەگەر هەر كەناڵێك بۆ نموونە رووداو لۆگۆكەی لاببات كەس نازانێت چ كەناڵێكە، منیش سمێڵم بووە بە لۆگۆیەك بۆ ناساندنم، ئەگەر لایببەم كەس نازانێ عەزیز وەیسیم.
رووداو: هێڵی ڵەڤ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێت زۆر حەزی لە ستایلی تۆیە، تۆ لەوبارەیەوە دەڵێی چی.
عەزیز وەیسی: زۆر سوپاسی دەكەم و دەڵێم هێڵی ڵەڤ عەزیز وەیسی دووەمە.
رووداو: ئامادەی دوێتی لەگەڵ بكەی؟
عەزیز وەیسی: بە دڵنیاییەوە ئامادەم، ئەگەر ئەو حەز بكات من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە دوێتی لەگەڵ دەكەم.
رووداو: تۆ ئاشنایەتیت لەگەڵ تاتلیسەس هەیە، تەقە لێكردنەكەی تا چەند كاریگەری لەسەر تۆ هەبوو؟
عەزیز وەیسی: ئەگەر منداڵی خۆشم بووایە ئەوەندە پێم ناخۆش دەبوو، چونكە ئیبراهیم یەكێكە لە دۆستە نزیكەكانم و هەمیشە بە "عەزۆ" بانگم دەكات.
رووداو: پڕۆژەی داهاتووت چییە؟
عەزیز وەیسی: لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستم كردووە كە 16ی مانگی داهاتوو دەچم بۆ ئوسترالیا و لەوێ ئاهەنگ سازدەكەم، جگە لەوە گۆرانییەكم بەناوی "نەشمین" تەواو بووە كە گۆرانییەكی هەورامییە، كاری كلیپم لە شارەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ كردووە و لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاوی دەكەمەوە.
هەر سەركردەیەك هەنگاوێك بنێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان پێڵاوەكانی ماچ دەكەم
رووداو: رات چییە لەسەر تۆڕی میدیایی رووداو؟
عەزیز وەیسی: كۆمەڵێك كەناڵی باشمان هەیە، بەڵام لەلای من بەڕاستی رووداو یەكەمی بێ ركابەرە.
رووداو: ئەی لەگەڵ وەرزش چۆنی. ریاڵیت یان بەرشەیی؟
عەزیز وەیسی: كاتێك یانەیەكی كوردیم هەبێ، بەرشەلۆنە و ریاڵ چین، ئەوە نییە یانەی هەولێر و دهۆك و سلێمانی هەن، ئەو یانانە بە سەت یانەی وەكو بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید ناگۆڕمەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ