شەیدا گوڵی کوردستانی کلیپکرد

04-05-2016
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن شەیدا هونەرمەندی ناوداری رۆژئاوایی کوردستان
A+ A-

رووداو- قامشلۆ
شەیدا، هونەرمەندی ناوداری رۆژئاوایی کوردستان، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی گوڵی کوردستان بە سپۆنسەری تۆری میدیایی رووداو کلیپ کرد.



شەیدا لەگەڵ ستافێکی شارەزا لە شاری قامشلۆ، ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ تۆمارکرد، لەمبارییەوە شەیدا بەرووداوی راگەیاند "گۆرانی گوڵی کوردستان، لە تێکستی شاعیری ناودار فەرهاد عجمویەو لە ئاوازو میلۆدی خۆمە".



شەیدا دەربارەی ناوەڕۆکی کلیپەکە گوتی "ناوەڕۆکی ئەم گۆرانییە باس لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات، لەهەر پارچەیەکیش باس لە شارێکی کورد دەکەین، بۆیە دەمەوێت لە رێگای ئەم گۆرانییە هەموو سنوورەکان کاڵ بکەینەوە".



شەیدا دەشڵێت " لەم گۆرانییەدا ئازارو خۆشییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان رەنگیداوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە خەونەکانی کورد لە هەرچوارپارچەکە دەکات".



گرووپێک لە کچان وکوڕانی قامشلۆ بە گۆڤەندو دیلان بەناوی گرووپی گەڵاوێژ بەشداریان لە کلیپەکەی شەیدا کردوو.










کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە