رووداو- كان
پیاوێكی سپی پێست بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی رەشپێست زیندانی دەكرێت، ئەمە ناوەڕۆكی فیلمێكی هاوبەشی ئەمریكی – بەریتانی بوو كە بۆ یەكەمجار لە فێستیڤاڵی سینەمایی كان نمایش كرا.
فیلمی (Loving) یەكێك بوو لە فیلمە بەشداربووەكانی 69یەمین فێستیڤاڵی سینەمایی كان و لە دەرهێنانی جێف نیكۆڵاسە و باسی چیرۆكی خۆشەویستی پیاوێكی سپی پێست و ژنێكی رەشپێست دەكات، بەڵام كاتێك بڕیار دەدەن خێزان پێكەوە بنێن، خۆیان لە زیندانێكی ویلایەتی ڤێرجینیا دەبیننەوە، چونكە بەپێی یاساكانی ئەو ویلایەتە هاوسەرگیری لە نێوان رەش و سپییەكان قەدەغەیە.
روت نیگا ئەكتەری سەرەكیی فیلمەكە بە (رووداو)ی گوت "لەو فیلمەدا من رۆڵی خۆشەویستەكەی ریچارد دەبینم، ئێمە لە تەمەنێكی زوودا یەكدیمان خۆشدەوێ، ئێمە لە فیلمەكەدا نەریتی هاوسەرگیری لە ویلایەتەكەمان دەگۆڕین".
فیلمی خۆشویستن فیلمێكی هاوبەشی ئەمریكی – بەریتانییە، لەلایەن كۆمپانیای رەین دووگی ئەمریكی بەرهەمهێنراوە و بڕیارە لە رۆژی چواری نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە ئەمریكا نمایش بكرێ.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ