رووداو - هەولێر
گۆرانیبێژی تازە پێگەیشتوو گەیلان تاهیر دوای ئەو سەركەوتنەی لە ئۆلۆمپیادی توركیا بەدەستیهێنا، بە نیازە مانگی ئاداری ئەمساڵ جارێكی دیكە بچێتەوە توركیا بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی كوردی- توركی كە لە 11 شاری توركیا بەڕێوەدەچێت.
گەیلان تاهیر لەوبارەوە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت "لەلایەن زۆر لە پارێزگارانی شارەكانی باكووری كوردستانەوە داوام لێكراوە لەو فێستیڤاڵانەدا گۆرانی بڵێم، منیش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵم كردووە".
گەیلان لە فێستیڤاڵەكەدا چەند گۆرانییەكی كوردی دەڵێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو گۆرانیانەی دیاری نەكردووە كە دەیانڵێت.
گەیلان كە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو بەشداری لە ئۆلۆمپیادێكی تایبەتی گۆرانی لە توركیا كرد، لەنێو 2 هەزار بەشداربوودا توانی پلەی چوارەم بەدەستبهێنێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ