یانەی نەجەف چاوی لە گەیلان لوقمانە

10-08-2025
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن گەیلان لوقمان یانەی نەجەف
A+ A-
رووداو هەولێر 

یانەی نەجەف بەشێوەیەکی فەرمی دەستەوارەی پێشکێشی گەیلان لوقمان، ئەستێرەی لاوی یانەی هەولێر کردووە. 
 
گەیلان لوقمان، وەرزی رابردوو لە ریزی یانەی هەولێر ئاستێکی بەرزی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق پێشکێشکرد، یانەی نەجەف هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئەو یاریزانە چڕکردووەتەوە و بەشێوەیەکی فەرمی دەستەوارەیەکی بەبڕی 230 ملیۆن دیناری عێراقی پێشکێشکردووە. 
 
بەڕێوەبەری کارەکانی گەیلان لوقمان لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو گوتی "گەیلان چاوەڕوانی یانەی هەولێر دەکات و لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی یانەکەی بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی گرێبەستەکەی دادەنیشێت، ئەو حەزدەکات خزمەتی درێس زەردەکان و شاری خۆی بکات".
 
یانەی هەولێر لە یاریزانانی کورد گرێبەستی لەگەڵ سەفین مەنسوور نوێکردووەتەوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو باسم قاسمی راهێنەری یانەکە پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەک لە ئیڤان خالید، نیاز محەممەد، ئەرکان ئەمیر، مستەفا قابیل، هەڵگورد قەیس، هیدایەت لەتیف لەگەڵ گەیلان لوقمان یەکلایی بکاتەوە.
 
گەیلان لوقمان، بەر لە یاریکردن لە خولی عێراق یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە خولی نایابی کوردستان، خێرایی و ئاسیستەکانی وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و باڵەکان باڵکێشترین سیفەتی ئەو یاریزانەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە