ئەکتەرانی بەریتانیا بە فیلمێک پشتگیری دۆناڵد ترامپ دەکەن

07-03-2016
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن سینەما
A+ A-

رووداو - هەولێر  

لە یەکەم نمایشی فیلمە نوێیەکەیدا، ساشا بارۆن کۆهین، ئەکتەری کۆمێدی بەریتانی بە درووشمەکانی دۆناڵد ترامپەوە، پشتگیری خۆی بۆ ئەو بەربژێرەی سەرۆکایەتی ئەمریکا دووپاتکردەوە.

بەکڵاوێکی سوور و جلوبەرگێکی وەرزشییەوە، پەرداخێک بیرە بەدەستێکییەوە و دەمانچەیەکیش بە دەستەکەی دیکەییەوە، لە پڕێکدا ئەو ئەکتەرە ئینگلیزییە کە لە نێو خەڵکەکەدا بەدیار کەوت، ئەو فیلمە نوێیەکەی لە وێست وود ڤیلاج نمایش دەکات، کە ناوی برازێرس گریسمبییە، یەکەم نمایشی ئەو فیلمەش دوو رۆژ بەر لە ئێستا بوو.

ساشا لە نمایشی فیلمەکەیدا چەند کەسێکی لە خۆی کۆکردبووە کە بانەرییان بەرزکردبووەوە و رێکلامیان بۆ دۆناڵد ترامپ دەکرد، لە فیلمە نوێیەکەشیدا کە کۆمێدیای و وەرزشی تێکەڵ کردووە، پێدەچێ سەرکەوتنێکی گەورە دەستەبەربکات.

فیلمی گریمسبی، یەکێکە لەو فیلمانەی کە سەرەتای ئەمساڵ کارەکانی تەواو بووە، پێشبینی ئەوە دەکرێ یەکێک بێ لە پڕبینەرترین فیلمەکان تاوەکو هاوینی داهاتوو، ساشا بارۆن و فیل جۆنسۆن لەگەڵ پیتەر باینهام نووسییوویانە و لویس لێتێرمان دەرهێنەری بووە، ماوەکەی 83 خولەکە و تا ئێستا لە بۆکس ئۆفیسدا سێ ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلاری قازانجکردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە