رووداو - هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان شەهریبانا كوردی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هێنانی گۆرانیبێژی بیانی بۆ كوردستان، چونكە وەك ئەو دەڵێت، پارەیەكی خەیاڵی بەو هونەرمەندە بیانیانە دەدرێت و گۆرانیبێژی كوردیش فەرامۆش دەكرێت.
شەهریبانا كوردی كە یەكێك بوو لەوانەی بەشداری فێستیڤاڵی ئەمساڵی هەولێری كرد، بە (رووداو)ی گوت "زۆر نیگەرانم كە میریام فارس و ئیبرۆ یەشار و خەڵكی بیانی بۆ كوردستان دێنن و پارەی زۆریان دەدەنێ، لەكاتێكدا دەیان گۆرانیبێژی كوردی زۆر لەمان باشتر و دەنگخۆشتر هەن كەچی فەرامۆش كراون".
ئەو دەشپرسێت ئەوان چییان بۆ كورد كردووە؟ ئەوكاتەی پێشمەرگە لە چیا بوو كێ گۆرانی و سروودی بۆ دەگوتن و هانی خەڵكی دەدا بچێتە چیا؟ میریام فارس بوو یان ئیبرۆ یەشار یان هونەرمەندانی كورد؟.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ