شەهریبانا کوردی کۆنسێرتێک لە زاخۆ سازدەکات

28-04-2025
غەریب مەجید
هونەرمەند شەهریبانا کوردی
هونەرمەند شەهریبانا کوردی
نیشانەکردن شەهریبانا کوردی
A+ A-

 

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند شەهریبانا کوردی، کۆنسێرتێک لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی شەلوشەپک و جلوبەرگی کوردی لە زاخۆ سازدەکات و سێ گۆرانی نوێی ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە.
 
شەهریبانا کوردی، بە روودای راگەیاند، دووەمجارە سەردانی زاخۆ دەکات، یەکەم سەردانی بۆ ئەو شارە بەر لە 10 ساڵ بوو "ئەوکات وەک گوندێکی ىچووک بوو"، دڵخۆشی خۆیشی بۆ ئەو پێشکەوتنەی پێشاندا کە ئێستا لە شارەکە هەیە.
 
سێیەمین فێستیڤاڵی شەلوشەپک و جلوبەرگی کوردی لە زاخۆ، لە رۆژانی 29 و 30ـی نیسانی 2025 لە نزیک پردی دەلال بەڕێوەدچێت.
 
شەهریبانا کوردی، لەبارەی کۆنسێرتەکەی لە زاخۆ، سوپاسی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە کرد و گوتی، بەرهەمی نوێ لە کۆنسێرتەکەدا پێشکێش دەکات. 
 
لەبارەی بەرهەمی نوێی گوتی، پڕۆژەی زۆری هونەریی هەیە، سێ گۆرانیی نوێی ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە، لەلایەکی دیکەوە بەنیازە لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆنسێرتێک لە شتۆتگارت لە ئەڵمانیا سازبکات.
 
روونیشیکردەوە، پێشتر گۆرانییەکانی ئەیاز زاخۆیی و ئەردەوان زاخۆیی گوتووەتەوە و لە سەردانی ئەمجارەی بۆ زاخۆ، دەیەوێت کار لەسەر گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی زاخۆ بکات.
 
شەهریبانا کوردی، هونەرمەندی باکووری کوردستان، لە ئیزمیری تورکیا لەدایکبووە، لە رێگەی هەردوو گۆرانیی "وەلاتێ مە کوردستانە" و "ئەز کەچم کەچا کوردانم" ناوبانگی پەیدا کردووە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە