رووداو - هەولێر
پەیوەندییەکانی نێوان جاکی چان و کوڕەکەی هەروا ئاسایی نین، بەهۆی دەستگیرکردنی کوڕەکەی لەسەر ماددەی هۆشبەر، بەڵام بەرەبەرە پێدەچیت پەیوەندییەکە بەرەو باشتر بڕوات، چونکە جاکی و کوڕەکی خەریکی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێکی گۆرانی هاوبەشن بەیەکەوە.
جای سی کوڕی ئەو ئەکتەرەی فیلمە ئاكشنەکان لە مانگی شوباتی رابردوو، دوای ٦ مانگ مانەوە لەزیندان ئازادکرا، کوڕەکەی جاکی چان بە تۆمەتی رێگەدان بە خەڵکی دیکە بە کێشانی ماددەی هۆشبەر لە شوقەیەکی پەکین دەستگیرکرا.
جاکی چان لەگەڵ ئەوەی دەڵێت ، کە خۆشەویستی زۆری بۆ خێزانەکەی هەیە، بەڵام پێی وایە بڕیاری دەستگیرکردنی کوڕەکەی لەجێگەی خۆیدا بوو. ئەو دەڵێت :" ئەوە سزادانی کوڕەکەم بوو".
ئەو کوڕ و باوکە ئێستا پێکەوە لەسەر ئەلبومێکی گۆرانی کاردەکەن و پەیوەندیشیان باشتر بووە، بەڵام شان لە کولتووری وڵاتەکەی هەندێك دوودڵە.
جاکی چان ئێستا دەیەوێت کار لەسەر فیلمێکی گونجاو بکات، کوڕە تەمەن ٣٢ ساڵانەکەشی، پرۆژەی فیلمێکی لەبەردەستدایە و کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواو دەکات.
دوای دەستگیرکردنی کوڕەکەی جاکی چان، بەرپرسانی چین رایانگەیاند قەدەخەی نیشاندانی کێشانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو فیلمەکان دەکەن و ،ئێستاش ئەو کارە قەدەخەیە.
هەرچەندە تەمەنی ٣٢ ساڵە، بەڵام جاکی چانی بچوک "هێشتا بۆ رۆڵگێرانی سەرەکی لە فیلمەکاندا بچووکە و کاتی زیاتری دەوێت بۆ بەناوبانگ بوون".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ