رووداو - هەولێر
دەرکەوتنی کچێکی باڵابەرز لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر، دەنگۆی رۆيشتنی لۆکە زاهیری لای ئەو هونەرمەندە گەرمکرد.
هەڵکەوت زاهیر لە پێشانگای کتێبی هەولێر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچێکی باڵابەرز بەناوی نەدا ئابرانگی بڵاوکردەوە، کە ئەو خانمە ئێرانییە و بەنیازی کاری هونەرییە لە کوردستان.
وێنەکە باسوخواستی رۆشتنی لۆکە زاهیر بۆ ئەوروپا و تووڕەبوونی لە هەڵکەوت زاهیری کردە قسەوباس.
بەڵام لەماڵی هەڵکەوت زاهیر باسەکە بە جۆرێکی دیکەیە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە کوردە بە (رووداو)ی گوت:” ئەو قسەیە راستنییە، راستە لۆکە لە ئەوروپایە، بەڵام ئێستا خەریکی ژیانی خۆیەتی.
لەبارەی نەداشەوە ئەو سەرچاوەیە گوتی:” ئەو کچە وەک هونەرمەندەکانی دیکە تەنیا بۆ کاری هونەری هاتووە.”
هەڵکەوت زاهیر پێشتر بە رووداوی گوتبوو کە لۆکە بە یەکەمی لای ئەو دەمێنێتەوە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ