بە بەشداری هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان سروودی 'وڵات' بڵاوکرایەوە

10-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پۆستەری سروودی "وڵات"
پۆستەری سروودی "وڵات"
نیشانەکردن هەڵکەوت زاهیر ئەدیب چەلکی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداری شەش هونەرمەندی چوار پارچەی کوردستان، بەرهەمێکی نوێ بەناوی "وڵات" بڵاوکرایەوە، لە تێکستی ئەدیب چەلکی و ئاواز و دابەشکردنی هەڵکەوت زاهیرە.
 
هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بە رووداوی راگەیاند، سروودەکە لە ئەرمینیا تۆمارکراوە و هونەرمەندانی بەشداربوو، بە کرمانجی، سۆرانی، زازاکی، هەورامی و لوڕی سروودەکە دەڵێنەوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرهەمەکە باس لە کوردستان دەکات و هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان تێدا بەشدارن. 
 
هەڵکەوت زاهیر سوپاسی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد بۆ دابینکردنی هۆڵی رۆشنبیری هەولیر بۆ وێنەگرتنی بەرهەمەکەیان.
 
میرا عەلی، لەمیا جەمال، عەدنان تەیمور، شیرینا خانی، ئیلادە مەتین، بڕوا ئەرسەلان و لۆران محەممەد لە گوتنەوەی سروودەکەدا بەشدارن.
 
ڤیدیۆکلیپی سروودی "وڵات" لە دەرهێنانی رەیان شێلازییە و لە کەناڵی تایبەتی هەڵکەوت زاهیر لە یوتیوب بڵاوکرایەوە.    
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە