رووداو - هەولێر
ئەكتەری گەنج محەممەد شێروانی دوای ماوەیەك بێدەنگی، بەشداری لە كورتە فیلمێكدا دەكات كە باس لە شەهید دەكات.
محەممەد شێروانی دەربارەی ئەم فیلمە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەم كارە كورتە فیلمێكە بەناوی شەهید، كە لە دەرهێنان و وێنەگرتنی سامی سەباحە، فیلمەكە تەنیا یەك كەس رۆڵی تێدا دەبینێت ئەویش منم".
دەربارەی چیرۆكی فیلمەكە شێروانی گوتی "فیلمەكە لە چاوی هاوێنەی فۆتۆگرافەرێكەوە باس لە پیرۆزیی شەهید دەكات، چیرۆكەكە ئەوكاتە دەست پێدەكات كە فۆتۆگرافەرەكە لە ناوچەیەكی كوردستان وێنەی سروشتی دار و باخ و دەشتاییەكانی كوردستان دەگرێت، بەڵام كاتێك دێتەوە ماڵەوە و وێنەكان دەخاتە سەر لاپتۆپەكەی وێنەی جیاواز و نامۆ دەبینێت كە لە شێوەی رۆحی شەهیدان لە هەموو شوێنێكەوە دەردەكەوێت، ئەمەش بە ئیلهام وەرگرتن لەو دەقە شیعرییەی عەبدوڵڵا پەشێو كە لە شیعری سەربازی وندا هاتووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ