رووداو – هەولێر
فیفی عەبدەی سەماكار و ئەكتەری میسری لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری " زەهرەتول خەلیج" رایگەیاند، ئەو بەنیازە كەناڵێكی ئاسمانی تایبەت بە سەماكردنی رۆژهەڵاتی بكاتەوە.
فیفی پێشتر لە بەرنامەی " ئەلحەكەم " لە كەناڵی ئێم بی سی توڕەببوو و گوتبووی، "خەڵكی وادەزانن سەماكارەكان شوێنگرەوەی لەشفرۆشەكانن"، هەروەها گوتبووی، "بەڵام من لەسەر ئەوە بێدەنگنابم، لەبەرئەوەی من سەماكارم و رازیش نیم لە ماڵەكان سەمابكەم و هیچ پەیوەندییەكیشم بەوانەوە نییە، كە پیشەكەیان ناشیرین كردووە".
فیفی عەبدە بۆ گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كە ئەو بەشێوەیەكی چڕوپڕ خەریكی كۆبوونەوەیە لەگەڵ كاستی كەناڵەكەی، دەربارەی ئەو بابەتانەی، كە لە كەناڵەكە پەخشدەكرێت و گوتی " بەرنامەی تایبەت بە سەما پێشكەشدەكەین و كەناڵەكەش بۆ هەموو سەماكارەكانی جیهانی كراوە دەبێت".
فیفی عەبدە هەروەها رایگەیاندووە، "دەمەوێت سیمای راستەقینەی سەمای رۆژهەڵاتی نیشانبدەم، لەبەرئەوەی ئەو كەناڵانەی هەن، ئاستێكی نەشیاویان هەیە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ