رووداو- سلێمانی
ئەلبوومە نوێیەكەی لوقمان سەلیمی هونەرمەند ئامادەیە و دوای جەژنی رەمەزان بڵاوی دەكاتەوە.
ئەلبوومی "بێ تۆیی" لە نۆ بەرهەم پێكهاتووە و دوای دوو ساڵ كاركردن لە ئەلبوومەكەدا، لوقمان سەلیم بڕیاری دا دوای جەژن بڵاوی بكاتەوە.
زۆر لە هونەرمەندان بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە بڵاوكردنەوەی ئەلبوومیان راگرتووە، لوقمان سەلیم لەوبارەیەوە دەڵێت "راستە قەیرانی دارایی و شەڕ هەیە، بەڵام ناكرێ ئێمەش بەرهەمەكانمان بڵاونەكەینەوە، بەڵكو دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت نەوەستین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ