لوقمان سەلیم 'پەری زادە' بڵاودەکاتەوە

13-04-2024
پەسار فایەق
لوقمان سەلیم لە ڤیدیۆکلیپی "پەری زادە"
لوقمان سەلیم لە ڤیدیۆکلیپی "پەری زادە"
نیشانەکردن لوقمان سەلیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند لوقمان سەلیم بەرهەمێکی نوێ بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکاتەوە و چەند گۆرانی و مەقامێک لەخۆدەگرێت.
 
لوقمان سەلیم، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە بەناوی "پەری زاد"یە و چەند بەرهەمێک لەخۆدەگرێت، یەکەمیان بەناوی "نازدارەکەم"ـە و لە ئاوازی حەسەن دڵسۆز و محەممەد دانشە، هەروەها بەرهەمی "وامزانی" کە لە تێکستی ئەحمەد محەممەد و لە ئاوازی سەلام رەشیدە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر ئەم بەرهەمە گۆرانییەکی دیکە بەناوی "وەکو جاران" لەخۆدەگرێت کە لە تێکستی لەیلایە و لە ئاوازی جەزای سازە، هەروەها مەقامێکی تێدایە کە تێکستەکەی لەلایەن مازیار فایەق نووسراوە.
 
گرووپی میوزیکی لوڕ لەم بەرهەمەدا بەشدارە و دابەشکردنی میوزیکی بەرهەمەکە لەلایەن گۆڤەند بەرزنجی کراوە.
 
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن ئارام سەردار کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و لە کەناڵی تایبەتیی لوقمان سەلیم لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
لە ئایاری 2023 ئەو هونەرمەندە کوردە، ڤیدیۆکلیپێکی بڵاوکردەوە کە گوتنەوەی گۆرانییەکی هونەرمەند حەسەن زیرەک بوو بە ناوی "دوگمەت داخە" و دابەشکرنێکی میوزیکیی نوێی بۆ کراوە.
 
لوقمان سەلیم، لە 1972 لە سلێمانی لەدایکبووە، لە 1990 دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چوار ئەلبوومی گۆرانییە و بەهۆی پیشەکەیەوە بە لوقمان سەلیم خەیات ناسراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە