رووداو - هەولێر
دوا ئه‌ڵقه‌ی زنجیره درامای "هه‌رگیز وازناهێنم" رووداوی خێرای یه‌ك به‌دوای تۆمار ده‌كات.
لە دراماكەدا ئیجلال پشت له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و ده‌چێته لای فوراتی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وڵاتێكی دیكه بڕۆن، به‌ڵام ئیت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵیكوتایه سه‌ریان، داوای له ئیجلال كرد به‌بێ "مه‌رد"ی كوڕه‌كه‌یان ژیانێكی نوێ پێكبهێنێت.
له‌و کێشەیەدا، پۆلیس په‌یوه‌ندی به ئیت ده‌كات و هه‌واڵی "مه‌رد"ی كوڕ‌ی پێ رادەگەیێنێت، کە به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ لە نەخۆشخانەیە.
نوور له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و حه‌ب و ده‌رمانانه‌یه، كه خوشكی فاتیح به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ناو شه‌ربه‌ت و خواردنه‌كانی ده‌كات و، له كه‌سێكی هێمن و هه‌ست ناسكه‌وه ده‌بێته كه‌سێكی زۆر هه‌ڵچوو و یاخیبوو و بێزاركه‌ر. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه مل له مه‌ردی كوڕ‌ی ئیت ده‌نێت، ئه‌و كاته‌ی مه‌رد خه‌ریكی یاریكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ تۆپێك له‌سه‌ر شه‌قام.

له‌لایه‌كی دیكه جاهید له‌به‌رده‌م ده‌رگای نه‌شته‌رگه‌رییه چاوه‌ڕێی لە دایکبوونی منداڵەکەی نێو سکی ئه‌ڵماس ده‌كات، له‌ناكاو گوێی له ده‌نگی گریانی كۆرپه‌یه‌ك ده‌بێت، زۆر دڵخۆشی ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه ئه‌ڵماس گیان له‌ده‌ستده‌دات و وێڕای هه‌وڵێكی زۆری پزیشكه‌كان بۆ رزگاركردنی، بێهوده ده‌بێت.
ئیگیت نازانێت كێ به‌ئۆتۆمبێل له مه‌ردی داوه، بۆیه به‌خێرایی ئه‌و هۆتێله جێده‌هێڵێت كه ئیجلال و فورات له ژوورێكدا خۆیان حه‌شاردابوو بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ژیانێكی نوێ پێكبهێنن.

ئییت ده‌گاته نه‌خۆشخانه و ده‌زانێت دۆخی مه‌ردی كوڕه‌كه‌ی زۆر مه‌ترسیداره و له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریی و له لێواری مه‌رگدایه، به‌ده‌نگێكی به‌رز هاوار ده‌كات "كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی كوشتنی مه‌ردی داوه؟" له ناكاو گوێی له ده‌نگی نوور ده‌بێت به‌قوڵپی گریانەوە ده‌ناڵێنێت و ده‌ڵێت "بمبه‌خشه نه‌مزانی" و لەو كاتەدا بانگی ئیگیت ده‌كات، ئه‌ویش هیچ وه‌ڵامی ناداته‌وه.
ئیت قسه‌كانی نوور به‌خه‌یاڵی دادێت كاتێك به‌هۆی كاریگه‌ری ده‌رمان و حه‌به‌كانه‌وه (كه ئییت نه‌یده‌زانی) ده‌یگوت "زۆر رقم له مه‌رده، ئه‌و هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه دڵخۆش نه‌بین، هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ین"، ئیگیت له‌لایه‌ك و نوور كه پۆلیس راپێچی ئۆتۆمبێلی ده‌كرد له‌لایه‌كی دیكه فرمێسك له چاوه‌كانیان ده‌ڕژێت و دوایین ئه‌ڵقه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م كۆتایی پێ دێت.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ