رووداو - هەولێر
هونەرمەندی کورد کاروان حەمید حەلاق، نوێترین بەرهەمی هونەری، ڤیدیۆکلیپێکی میوزیکیە، کە لە رێگەی چەند ژەنیارێكی بیانی بەناوی شیوەن بڵاوکردەوە.
کاروان حەمید حەلاق لەمبارییەوە بەرووداوی راگەیاند" ئەم پارچە میوزیکە ناوی شیوەنە، لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی بیانی ئەنجامانداوە، لەسەر داوای من هەموو گرووپی میوزیکەکە بە جل و بەرگی کوردییەوە کلیپەکەمان تۆمار کرد".
لەبارەی ناوەڕۆک و پەیامی کلیپەکە کاروان دەڵێت "ئەم پارچە میوزیکە لە دایکبووی کارەساتەکانی کەرکووکە، منیش وەک گەنجێکی کەرکووکی بە پێویستمزانی لە رێی میوزیکەوە شیوەن بۆ کەرکوک بکەم، چونکە کارەساتەکانی کەرکووک هەمووانی تاساندبوو".
ئەم پارچە میوزیکە لە میلۆدی هونەرمەند کاروان حەمید حەلاقەو لە دابەشكردنی میوزیکی پاڤێل سەرهەنگە،هەر یەک لە هونەرمەندان، ئەسغەر بارانی ژەنیاری فارس بە ئامێری زەرب و ئەلیکسەندەر پانتێلک ژەنیاری هۆڵەندی بە ئامێری تەمبوور لەگەڵ کاروان بە ئامێری نەی و پاڤێل بە ئامێری پیانۆ بەشداریان لەم بەرهەمدا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ