شارۆن ستۆن سەردانی هەڵەبجەو كەركووك دەكات

11-07-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەهمەنی قوبادی و شارۆن ستۆن
A+ A-
ئاسۆ فیشەگی
رووداو-هەولێر

ئەستێرەی ئەمریكی و ئەكتەری بەناوبانگی هۆڵیود (شارۆن ستۆن) بە یاوەری بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری سینەمایی كورد سەردانی هەردوو شاری هەڵەبجەو كەركووكی كرد.

لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی بەهمەنی قوبادی، كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، رایگەیاند "ئەستێرەی ئەمریكی بەناوبانگ شارۆن ستۆن بە یاوەری قوبادی دوێنێ چوارشەممە سەردانی هەردوو شاری هەڵەبجەو كەركووكی كردو دواتر كوردستانی بەرەو نیویۆرك بەجێ هێشت"، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.

ئەستێرەی ئەمریكی شارۆن ستۆن لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٨و چەند جارێك پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار و خەڵاتی گۆڵدن هلۆب و ئیمی وەرگرتووەو چەند فیلمێكی دەرهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە