رووداو - هەولێر
نمایشی تایبەتی فیلمی سینەمایی کوردی کلاسیکۆ، لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەم فیلمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی جەژنەوە لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نمایشدەکرێت.
هەمووان چاوەڕوانی بینینی فیلمێکی سینەمایی کوردی دەکەن، فیلمێک کە پێدەچێت بینەر بە سینەمای کوردی ئاشتبکاتەوە. "کلاسیکۆ" ئەو فیلمەی خەونی دوو خاوەنپێداویستی تایبەت دەبێتە راستی.
ئەم فیلمە لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی بەشداریکردووە و خەڵاتی بردووەتەوە، بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتر ئەکتەر و سینەماکاران چاوەڕوانی پاڵپشتی و هاندانی زیاتری بینەری کورد دەکەن.
ئەم فیلمە زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری تێچووە و نوێنەرایەتی سینەمای عیراق دەکات لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی کاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ