ئەکتەر و ئەستێرەکانی ئەمریکا پشتگیری هیلاری کلینتن دەکەن

14-06-2016
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن هیلاری کلینتن
A+ A-

رووداو - هەولێر

زۆربەی ئەکتەر و ئەستێرەکانی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ هیلاری کلینتن، کاندیدی کۆمارییەکان   بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەربڕی، یەكێك لەوان جینفەر لۆپیز، ئەکتەری بەنێوبانگی ئەمریکی بوو.

جنیفەر کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە، رایگەیاند سیاسەت لەبیر بکەن و دەنگ بە هیلاری بدەن، تەنیا لەبەرئەوەی ژنە، چونکە لە جیهانێکدا دەژین یەکسانی تێدا نییە.

لەنێو گۆرانبێژەکاندا پیونسا، لینا دەنهام و مایلی سیرەس-یش پشتگیری هیلاری کلینتن دەکەن.

ئەمریکا  کەیتی پێری، کە خەڵکی کالیفۆرنیایە، لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا گۆرانی بۆ هیلاری کلینتن گوتووە.  

ژا رولی، كە یەکێکی دیکە لە گۆرانیبێژەکانی ئەمریکایە رایگەیاند، دەنگ بە هیلاری دەدات و پشتگیری دەکات. هەروەها نایل یەنگ هەر لە سەرەتاوە دژی لێدوانی رەگەزپەرستانەی دۆناڵ ترەمپ بوو، بۆیە پشتگیری لە هیلاری کلینتن دەکات.

لە شانۆی یۆنان، لە لۆس ئەنجلۆس ئەندرا دەی و جۆن لیجیند و ریکی مارتن و ژمارەیەک گۆرانی بێژی ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئەفریقی، بە گۆرانیگوتن پشتگیرییان لە هیلاری کلینت کرد.

جگە لەمانە  هەندێک ئەکتەر و دەرهێنەری دیکەی ئەمریکی  پێشتر پشتگیریان لە  بێنرنی سنادرزی دەکرد، ئێستاش پشتگیری لە هیلاری دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە