یۆشیتۆمۆ نارا ئەزموونی 40 ساڵەی دەباتە لەندەن

12-06-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن یۆشیتۆمۆ نارا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یۆشیتۆمۆ نارا، ناوێکی دیارە لە نێو هونەری شێوەکاریدا، بۆ یەکەمجار ئەزموونی 40 ساڵەی خۆی لە پێشانگەیەدا لە لەندەنی بەریتانیا دەخاتەڕوو.
 
ئەو شێوەکارە ژاپۆنییە 150 کاری هونەریی لە گەلەری هایوارد خستەڕوو کە تابلۆ، پەیکەر و سیرامیکی لەخۆگرتوون.
 
لە بەشێک لە کارە هونەرییەکاندا، خۆشەویستی تەواوی ژیانی نارا بۆ میوزیکی رۆک و پانک دەخرێتەڕوو.
 
نارا، لەمبارەی پێشانگەکەی دەڵێت، دەیەوێت کارە هونەرییەکانی نەک بە رێکوپێکی، بەڵکو بە شێوەیەکی ئۆرگانیک و لێهاتووتر پێشکێشبکات، ئەویش لە رێگەی ئاوێتەکردنی قەبارە و پێکهاتەی جیاواز کە بە باشترین شێوە لەگەڵ گەلەریەکەدا بگونجێت.
 
گوتیشی: "کارەکانم ئاسانن بۆ تێگەیشتن، منداڵ و گەورە دەتوانن لێی تێبگەن".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بوومەلەرزە و کارەساتەکانی تسونامی ساڵی 2011 کە کەناراوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆنیان گرتەوە، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر شێوازی کارەکانی هەبووە.
 
پێشانگاکە لە 10ـی حوزەیران کرایەوە و تاوەکو 31ـی ئابی 2025 بەردەوام دەبێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە