بەوێنە؛ كچە كوردێكی خەڵكی سلێمانی كاندیدە بۆ شاجوانی زەوی

12-10-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن شاجوان
A+ A-

رووداو - هەولێر

سۆزان عامر، كچە كوردی خەڵكی سلێمانی و دانیشتووی بەغدا بە رووداوی راگەیاند، كاندیدی عێراقە بۆ شاجوانی زەوی ساڵی 2016.

رۆژی سێشەممە 11-10-2016، شاجوانەكانی 80 وڵاتی جیهان لە وڵاتی فیلیپین خۆیان بە میدیاكان ناساند و كێبڕكێ‌ لەسەر تاجی شاجوانی زەوی بۆ 2016 دەكەن.



سۆزان عامر، تەمەن 21 ساڵ، كچە كوردێكی خەڵكی سلێمانییە و ئێستا لە بەغدا دەژی، خوێندكاری قۆناغی سێیەمی ئەندازیاری كۆمپیوتەرە لە زانكۆی مەنسوور.

ئەوە یەكەمین جارە عێراق بەشداری شاجوانی زەوی بكات و نوێنەری بۆ ئەو مەراسیمە بنێرێت، سۆرزان عامر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەلایەن رێكخراوی شاجوانی عێراق كاندید كراوە بۆ ئەو خەڵاتە جیهانییە. 

لە مەراسیمی ساڵی رابردووی شاجوانی عێراق، سۆزان عامر خەڵاتی "شاژنی میسۆپۆتامیای" پێبەخشرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە