بۆ ئاهەنگی جەژنی خۆشەویستی پەیوەند جاف و حەمید عوسمان دێنە هەولێر

14-02-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هونەری میوزیک ڤاڵانتاین
A+ A-
رووداو – هەولێر


بڕیار وایە شەوی پێنجشەممە، 15-ی شوباتی 2018 بەبۆنەی جەژنی خۆشەویستی ڤاڵانتاین، لە شاری هەولێر، هەردوو هونەرمەند پەیوەند جاف و حەمید عوسمان، ئاهەنگی رۆژی خۆشەویستی ئەنجام بدەن.

پەیوەند جاف لە بارەی ئاهەنگەکەی، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە بەشداری هیچ چالاکییەکم لە شاری هەولێر نەکردووە، بۆیە حەزم کرد ئەمساڵ بۆ ئاهەنگی رۆژی خۆشەویستی لە شاری هەولێر ئاهەنگێک لەگەڵ هونەرمەند حەمید عوسمان ساز بکەین".

پەیوەند جاف گوتیشی، "ئاهەنگەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 15-ی شوبات لە هۆتێل دێدەمان سازدەکرێت، بە هاوبەشی لەگەڵ حەمید عوسمان چەندین گۆرانی نوێ و گۆرانییەکانی دیکەمان پێشکەش دەکەین".

هەر لە بارەی ئاهەنگەکە، ئیسڕا ئیسۆ، سەرپەرشتیاری ئاهەنگەکە بە رووداو-ی راگەیاند، "جگە لە پەیوەند جاف و حەمید عوسمان، چەندین هونەرمەندی دیکەش بەشداری دەکەن، هەروەها ئازیتا لوقمان براوەی یەکەمی بەرنامەی کوردستان کیدس ڤۆیس میوانی تایبەت دەبێت و چەند گۆرانییەک پێشکەشدەکات".

ئیسرا ئیسۆ گوتیشی ، "ئاهەنگەکە لە کاژێر 7:30 لە هۆتێل دێدەمان لە شاری هەولێر سازدەکرێت, چەندین دیاری تایبەت پێشکەشی میوانان دەکرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە