رووخساری نوێی سۆزانی خاڵە شەهاب جێگای سەرنجە

14-09-2015
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن سۆزانی خاڵە شەهاب
A+ A-

رووداو - هەولێر

ژنێکی رەشیقی دەم بەخەندە لە شاشەی رووداو دەرکەوت، هەرچەندە دەنگی  بۆ زۆر کەس ئاشنابوو، بەڵام کەم کەس زانی کێیە تا ناوەکەی دەرنەکەوت. سۆزانی خاڵە شەهاب بە رووخسارێک و کارێکی نوێیەوە دەرکەوتەوە.


ئەو یەکێک بوو لە ناوە دیارە چالاکەکانی خولی سێیەمی پەرلەمان و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی یەکێتی و پارتی بوو کە رۆژانە دەنگ و رەنگی هەبوو.

ئێستا سۆزان خان رووخسارێکی نوێی هەیە و هەستدەکەیت ماندووبوونەکەی جارانی پێوەدیار نییە و دووری لە سیاسەتەکەی کوردستان گەنجی کردووەتەوە.

دەمووچاوی گەشتر بووە و کێشی دابەزیووە، بە بەراورد بە وێنەکانی پێشووی جیاوازی زۆرە و ناسینەووەی ئاسان نییە.

ئەو ژنە ناسراوە لە لێدوانێکدا بۆ رووداو دەڵێ " دڵنیابن هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم ئەنجامنەداوە".

سۆزانی خاڵە شەهاب ئاماژەی بەوەدا پێشوتر بەهۆی سەرقاڵییەكانی بە كاروباری سیاسی‌ و پەرلەمانتاری کاتی ئەوەی نەبووە گرنگی بە خۆی بدات ئەو گوتی "پێشتر هەموو جۆرە خواردنێكم دەخوارد بەتایبەت ئەوكاتەی پەرلەمانتار بووم، بەڵام ئێستا هەر خواردنە تەندروستەكان دەخۆم".

ئەو ئاشكراشی كرد بەهۆی ئەوەی باڵۆنی بۆ گەدەی داناوە ئێستا وەك جاران ناتوانێ‌ خواردنی زۆر بخوا و دەڵێت "پێنج مانگێك دەبێت باڵۆنم بۆ گەدەم داناوە وەك تەكنەلۆجیایەكەی نوێی بۆ لاوازی بەكار دەهێنرێ‌".

ئێستا ئەو توانیوێتی زیاتر لە 10 كیلۆ كێشی دابەزێنێ‌، بەڵام وەك خۆی گوتی هێشتا زیاتر لە 4كلیۆی دیكەی ماوە كێشەی دابەزێ‌، ئەو گوتیشی "ئەوەش هۆكاری رووخسارە نوێیەكەمە‌ و بەهیچ جۆرێك نەشتەرگەری جوانكاریم ئەنجام نەداوە".

سۆزان شەهاب نوری لە خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی بوو، كە فراكسیۆنی هاوبەشی یەكێتی ‌و پارتی بوو لەئێستاشدا لەبەشی ماركێتینی شاری پزیشكی فاروق لەشاری سلێمانی كار دەكات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە