زوبێر ساڵح 8 هۆنراوەی مەلای جزیری دەکاتە گۆرانی

15-04-2014
رووداو @Rudawkurdish
ئەلبوومە نوێیەکەی زوبێر ساڵح
ئەلبوومە نوێیەکەی زوبێر ساڵح
نیشانەکردن زوبێر ساڵح
A+ A-

رووداو- هەولێر

بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی رووداو، هونەرمەندێکی رۆژئاوای کوردستان ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە.




زوبێر ساڵح، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، لە دووتوێی ئەلبوومێکدا بە ناوی "مەی نەنۆشە"، 8 هۆنراوەی مەلای جزیری کردووەتە گۆرانی و لە شاری ئیستەنبوڵ چاپی کردووە.

زوبێر ساڵح تاوەکو ئیستا چەند هۆنراوەیەکی مەلای جزیری، شاعیری کلاسیکی کوردی کردووەتە گۆرانی، بەڵام ئەوە یەکەم ئەلبوومیەتی، کە هۆنراوەی هەموو گۆرانییەکانی، هی مەلای جزیرین.

ئەم بەرهەمەی زوبێر ساڵح، یەکەم ئەلبوومی گۆرانی رۆژئاوای کوردستانە، کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەریی دەکات.

زوبێر ساڵح، خەڵکی شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستانە و ماوەی 14 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە