ئەمشەو سەیری گەیلان بکەن

16-06-2013
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو

گەیلان، کە بەشداری پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاتی فەزالەری کردووە بۆ وتنی گۆرانیی ، ئەمشەو وەک دوا قۆناغ بەشداری پێشبڕکێی گۆرانی گوتن دەکات.

باوکی گەیلان بە رووداوی راگەیاند؛ گەیلان لە پێشبڕکێکەدا یەکەم دەبوو، بەڵام بەهۆی جلی کوردییەوە گەیلان یەکەم نەبووە، تەنانەت گرفتیشینی بۆ دروست کردووە.

ئەمشەو کاژێر 9 بەکاتی هەرێمی کوردستان، گەیلان، کوڕە کوردی باشووری کوردستان، لە ئاهەنگێکدا لە ئەستەنبووڵ، گۆرانی دەڵێت، بە ئامادەبوونی نوێنەری 140 وڵات و گەیلانیش نوێنەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.

پێشبڕکێکە لە زۆرێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانی تورکیاوە پەخش دەکرێت

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە