رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو رێوڕەسمی بیستەمین جەژنی ساڵانەی حافز کە جەژنێکە بۆ خەڵاتکردنی دەرهێنەران و ئەکتەرانی سینەمای ئێران، کۆتاییهات.
ئەمساڵ جەژنی حافز بە کۆبوونەوەی ژمارەیەکی کەم لە هونەرمەندان و سینەماکارانی ئێرانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەک لە ئەکتەران و دەرهێنەرەکانی سینەمای ئێران خەڵاتکران.
نەوید محەممەدزادە ئەکتەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک باشترین ئەکتەری پیاو بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمی "سورپێست"دا خەڵاتی وەرگرت، کە تا ئێستا لەم جەژنەدا 4 خەڵاتی وەرگرتووە. پێشکەشکاری فێستیڤاڵە لە کاتی بانگهێشتکردنی نەوید محەممەدزادە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، بە "پڵنگی کورد" ناوی هێنا.
هەروەها هوتەن شەکیبا ئەکتەری کورد بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمی "ئەو شەوەی مانگ پڕ بوو" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێدرا، خەڵاتەکەشی لە لایەن نەوید محەممەدزادەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت.
نەوید محەممەدزادە لە 6 نیسانی 1986 لە ئیلام لە دایکبووە، لە چەندین بەرهەمی شانۆیی، درامایی و سینەماییدا رۆڵی گێراوە و لەرێگەی فیلمی سینەمایی "بێ مێژوو" خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە 74مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینس وەرگرتووە و ساڵی رابردوو وەک پڕداهاتترین ئەکتەر لە ئێران دەستنیشانکرا.



