نرخی کراسەکەی شیرین لە دواین زنجیرەی The Voice چەندە؟

17-11-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن شیرین
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان

شیرین وەهاب، ئەستێرەو گۆرانیبێژی میسری، بەهۆی پۆشینی کراسێکی رەنگاورەنگ لە دواین زبجیرەی پڕۆگرامی پێشبڕکێی دەنگخۆشی The Voice، کە لە کەناڵی ئاسمانی mbc پەخشدەکرێت، زۆرترین رەخنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێگیرا و هەوادارانی کراسەکەیان بە کراسێکی منداڵانە وەسفکرد.


ئەم کراسە درێژەی شیرین لە پرۆگرامەکە پۆشیبوی، لە لایەن هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی گابانا لاگرێف دیزاینکراوە، لە نوێترین کۆلێکشنی ماڵی نمایشی Dolce & Gabana-ی جیهانییە، نرخی کراسەکەش دەگاتە 4000 دۆلاری ئەمەریکی و یەکەم نمایشی لە زستانی 2015 بووە.

ئەم کراسەی شیرین، لە هەڵمەتێکی جیهانی بەمەبەستی نزیککردنەوەی دایک و منداڵان دروستکراوە، هەر بۆیە چەند وێنەیەکی منداڵانە لەسەر کراسەکە دروستکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە