رووداو - هەولێر
گرووپی موزیكی رەسەن سەرقاڵی كاری كلیپكردنن بۆ كۆمەڵە گۆرانییەكی حەسەن زیرەك كە بە شێوەی كۆراڵ لەلایەن 35 هونەرمەند دەگوترێنەوە.
شێرزاد سەرسپی، سەرۆكی گرووپەكە لەوبارەیەوە بە (رووداو)ی راگەیاند ‘‘بەهاوكاری پارێزگای هەولێر پێنج گۆرانی هونەرمەند حەسەن زیرەكمان هەڵبژاردووە و كردوومانە بە یەك گۆرانی كە بە شێوەی كۆرس لەلایەن هەندێك كوڕ و كچی بە تواناوە دەگوترێ’’.
شێرزاد ئاماژەشی بەوە كرد كە هیچ گۆڕانكارییەكیان لە میلۆدی و تێكستی گۆرانیەكاندا نەكردووە، تەنیا بەشێوەیەكی ئەكادیمی و كۆراڵی كاریان لەسەر كردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ