رووداو - هەولێر
گەیلان عەبدوڵڵا، هونەرمەندی شێوەکار بۆ یەکەمجار چەند کارێکی هونەریی لەڕێگەی ڤیدیۆ ئاڕت لە هەولێر نمایشدەکات.
خاڵی هاوبه‌شی نێوان كاره‌كانی ئەو پڕۆژەیەی گەیلان: جه‌نگه و، وەکو خۆی دەڵێ "تراژیدیا له كاره‌كانم ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، له رێگه‌ی هونه‌ری ڤیدیۆوه (ڤیدیۆ ئاڕت) چه‌ند بابه‌تێكی زیندووی ئه‌مڕۆ نیشانده‌ده‌م".
گەیلان لە پێشەنگاکەیدا پێنج لە کارەکانی نمایشدەکات، لەمبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەم پێنج کارەم: کۆچ، سوور و رەش، تەنها مردووەکان کۆتایی جەنگ دەبینن، هەمیشە ئازار دەچێژین و شێتگیری بەشێوەی ڤیدیۆ ئاڕت لە پێشەنگاکەدا نمایش دەکەم".
پێشەنگاکە لە 21ـی ئەم مانگە له سه‌نته‌ری كولتووری قه‌ڵای هه‌ولێر، لەسه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و تاوەکو 25ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
گه‌یلان عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل، له ساڵی 1983 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه. بڕوانامه‌ی دیپلۆم، به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری له هونه‌ری شێوه‌كاری به‌ده‌ستهێناوه و تائێستا چه‌ندین پێشەنگای له ده‌ره‌وه وه ناوه‌وه‌ی وڵات كردووەته‌وه.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ