لە سلێمانی یادی کۆچی دوایکردنی مەرزیە فەریقی کرایەوە

18-09-2015
رۆژان ئەبوبەکر
...
...
نیشانەکردن مەرزیە فەریقی
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

ئەو كۆبوونەوەیە بۆ یادكردنەوەی هونەرمەندێكە كە تا ئێستاش سروود و گۆرانیەكانی لە بیری خەڵك نەچوونەتەوە، "سڵاو بۆ پێشمەرگە" ئەو سرودەی كە ئەمڕۆ بووەتە هاندەرێك بۆ ئەو پێشمەرگانەی لە بەركانی جەنگدان، هاوڕێكانی جارێكی دیكە بە گوتنەوەی ئەو سروودە یادی كۆچیدوایی مەرزییەیان بەرزنرخاند.

لەدوای كۆچی مەرزییەوە ئەوانەی ساڵیادییان دەكردەوە تەنیا لە چوارچێوەی خێزانیدا بوو، بەڵام دوو ساڵە بە هاوكاری رێكخراوی شار ئەو یادە دەكرێتەوەو ئەمساڵ لەژێر ناوی " تەمەنێك لە هونەر و خەبات، یادگارییەك لە هزری هەموواندا" یادەكە رێكخرابوو.

مەرزیە فەریقی لە ساڵی 1958 لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانەیە و، ماوەیەك وەك پێشمەرگە لە باشووری كوردستان خەباتی كردووە.

لە رۆژی 18-9-2005 بەهۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی سوێد، كۆچی دوایكردووە لەسەر داوای خۆی  تەرمەكەی لە رێوڕەسمێكی گەورەدا هێنرایەوە كوردستان و لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.   

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە