ئەنجێلینا جولی منداڵێکی سووریی دەگرێتەخۆی

19-04-2015
دەرباز یونس
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئەنجێلینا جولی
A+ A-
رووداو - هەولێر

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی، ئەنجێلینا جولی و براد بیت، بەنیازن پێش تەواوبوونی وەرزی هاوینی ئەمساڵ، رێوشوێنە یاساییەکان بۆ لەخۆگرتنی منداڵێکی سووریی تەواو بکەن.

جولی لە دوای گەڕانەوەی لە سەردانی ئاوارەکانی سووریادا رایگەیاند کە نیازی هەڵگرتنەوەی منداڵیکی سووری هەیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی چەند کێشەیەکەوە رێوشوێنە یاساییەکان وەستێنران.

ئەم دوو هاوسەرە ئێستا 6 منداڵیان هەیە، کە 3 منداڵیان  هی خۆیانن و 3 منداڵەکەی تریش لە وڵاتەکانی کەمبۆدیا و فێتنام و ئەسیوپیاوە هەڵگیراونەتەوە و خراونەتە سەر ناوی ئەم دوو ئەستێرەیە جیهانییە.

ئەنجێلینا جولی لە ساڵی 2014 بەفەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ براد بیت کرد، لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەرهێنانی هێلکەدانی لە ترسی بوونی خانەی شێرپەنجە، ئەم ئەستێرەیە رایگەیاند کە چیدیکە توانای دروستکردنی منداڵی نابێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە