لە هەولێر خەڵاتی عەباس کەمەندی دابەشدەکرێت

19-05-2015
بژار حەکیم
نیشانەکردن هەولێر عەباس کەمەندی
A+ A-
رووداو- هەولێر

سەنتەری رۆشنبیری خەون خەڵاتی رێزلێنانی عەباس کەمەندی دەبەخشێتە کۆمەڵێک هونەرمەند و گرووپی میوزیک. دابەشکردنی ئەوخەڵاتانەش بۆ هونەرمەندان وەك رێز و وەفایەكە بۆ مەرگی عەباس کەمەندی.

ئەسکەندەر زرار، سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیری خەون بە ( تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند:" سەنتەری خەون بە هاوکاری رێکخراوی هونەر، لە یەکەم ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند عەباس کەمەندی، کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی سازدەكات، هاوکات خەڵاتی رێزلێنانیش بە چوار گرووپی میوزیک و 5 هونەرمەند دەبەخشرێت".

کۆنسێرتەکە کاژێر5ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 21ی ئایاری 2015، لە سەنتەری رۆشنبیری ئاڵا لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە گرووپی میوزیکی هەورامان، مەستوورە، مەحوی و سافی، لەگەڵ هونەرمەندان دانا عەبدولجەبار، سەباح نووری، خۆشەوی عەزیز، پەروین شازادە و سوهام حەسەن، دەستنیشانکراون بۆئەوەی خەڵاتی رێزلێنانی عەباس کەمەندی-یان پێببخشرێت. 

هونەرمەند عەباس كەمەندی، كە بەپیاوی حەوت هونەر ناسراوە (گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، شاعیر، نووسەر، نیگاركێش، شانۆكار و دەرهێنەر)، رۆژی 22/5/2014 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە