دوای چەندین ساڵ دوورکەوتنەوە لە گۆرانی گوتن وچاوی میدیاکان، بۆ یەکەم جار لەیلا فەریقی بۆ رووداو دەدوێت.
.jpg)
رێکەوتی 19-7-2016 رۆژی لە دایکبوونی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان لەیلا فەریقی بوو، لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەندو بنەماڵەی هونەرمەند ئاهەنگێکی خێزانیان رێکخستبوو.
.jpg)
لەیلا فەریقی لە یەکەم لێدوانیدا بۆ میدیایی کوردی دەربارەی نوێترین بەرهەمی بە رووداوی راگەیاند" ئێستا لەگەڵ هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر خەریکی کارێکی نوێن، پەنا بەخوا بەزووترین کات لە رێگای ئەم بەرهەمەوە دەگەڕێمەوە ناو کاری هونەری".
.jpg)
لەیلا فەریقی ماوەی چەند ساڵێکە هیچ کارێکی هونەری ئەنجام نەداوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەو کاتەوە قسەی بۆ هیچ میدیایەک نەکردووە، بۆ یەکەمین جارە لە رێگەی رووداوەوە لێدوانەکانی بڵاو دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ