خانمە گۆرانیبێژێکی کورد کۆچی دواییکرد

19-09-2015
رێكەوت سەلام
A+ A-

رووداو - ھەولێر

خانمە گۆرانیبێژێکی کورد بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، رۆژی شەممە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد . 


محەممەد عارف خوشکەزای خانمە گۆرانیبێژ دالیا لەلێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) رایگەیاند:" بە داخەوە ئەمڕۆ کاژێر3-ی سەرلەبەیانی لە وڵاتی ئەڵمانیا خانمە گۆرانیبێژ دالیا ئەحمەد کۆچی دواییکرد و بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردین".

محەممەد عارف ھۆکاری مردنەکەی بۆ رووداو ئاشکرا دەکات و دەڵێت:"  زیاتر لە 6 ساڵە تووشی نەخۆشی  شێرپەنجە بووە و بە ھۆی ئەم نەخۆشییەوە دەیناڵاند و بۆیە ئەمڕۆ بەیەکجاری کۆچی دواییکرد .

 محەممەد دەشڵێت:" کە خۆیان بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان نەگوتووە بۆ ھاوکارییکردن چونکە دەیانزانی ھچیان بۆ ناکات و رەتیاندەکەنەوە".  

دالیا ئەحمەد خاوەنی 4 بەرھەمی گۆرانییە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا بووە، ھەروەھا بە گۆرانی رێگا ناوبانگی دەرکرد، بە ھۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ  لە تەمەنی 41 ساڵی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە