رووداو - دەرباز یونس
ئەستێرەی جیهانی تایلۆر سویفت، ناسناوی پڕداهاتترین ئەستێرەی میوزیکی جیهانی بەدەستهێنا، ئەمەش لە کاتێکدا ناوبراو داهاتی رۆژانەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند لە ساڵی ٢٠١٥.
سویف-ی تەمەنی ٢٥ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٥ رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هەبووە و لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە، زۆرترین داهاتیشی بەهۆی زنجیرە کۆنسێرتەکانی بووە لە وڵاتانی دونیادا.
ئەم ئەستێرەیە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، نوێترین ئەلبومی گۆرانییەکانی خۆی بڵاوکردەوە و تەنیا لە یەکەم هەفتەی بڵاوکردنەوەیدا یەک ملیۆن و ٢٨٧ هەزار دانەی لە تەواوی جیهاندا لێفرۆشرا، بەمەش ریزبەندی پڕفرۆشترین ئەلبوومی لە زۆرینەی وڵاتانی دونیادا تۆمارکرد.
گۆرانیبێژ و ئەستێرەی ئەەریکی، تایلۆر سویفت، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دایکبووە، خاوەنی پێنج ئەلبومی گۆرانییە و بەیەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی جیهان دادەنرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ