تایلۆر سویفت هەرا دەنێتەوە

20-05-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن تایلۆر سویفت
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

هونەرمەندی ئەمریکی تایلۆر سویفت دوای بڵاوکردنەوەی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هەرادنێتەوە، چونکە تەنیا لە کاژێری یەکەم کلیپەکەی 15 ملیۆن بینەری هەبووە.

"Bad Blood" ناوی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیبێژی ئەمریکی تایلۆر سویفتە، کە ماوەی تەنیا سێ رۆژە بڵاوبووەتەوە، بەڵام لە نێو دەزگا راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەرایەکی زۆری ناوەتەوە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 29 ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.

گرنگی کلیپەکەی  سویفت لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، کە بەشێکی زۆری ئەوانەی لە نێو کیلپەکە رۆڵ دەبینن لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی فیلمە ئەکشنەکانی هۆڵیوودن، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری گۆرانیبێژان و هونەرمەندان لەم کلیپەدا دەبیندرێن، کە وەک فیلمێکی بەهێز دەردەکەوێت.

بەر لە شەش مانگ تایلۆر سویفت کلیپێکی دیکەی بەناوی " blank space" بڵاوکردەوە، و زیاتر لە 856 ملیۆن جار سەیری کلیپەکە کراوە ، بەڵام پێدەچیت ئەم کلیپە نوێی زیاتر لە ملیارێک بینەر تێپەڕێنێت .

تایلۆر ئەلیسۆن سویفت گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی لە ساڵی 1989 لە دایکبووە، لە ساڵی 2006 یەکەمین گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی 2012 زیاتر لە 26 ملیۆن کۆپی ئەلبوومی گۆرانی فرۆشراوە، لە چەند فیلمێک بەشداری کردووە و تاوەکو ئێستاش 5 ئەلبوومی گۆرانی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە