میوزیکی کوردی لە کۆنسێرتی ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسل دەژەندرێت

20-09-2025
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
راهێنانی ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسل
راهێنانی ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسل
نیشانەکردن ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئۆپێرابێژ و رێبەری میوزیک کە لە کیشوەری جیاوازەوەن، بەڵام زمانی میوزیک و تۆنە پڕ دەربڕینەکان پێکەوەی گەیاندوون. ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسل، پرۆڤە بۆ کۆنسێرتەکەی ئێوارەی 20 لەسەر 21ـی ئەیلوول دەکەن.
 
لە پڕۆگرامەکەیاندا پارچە میوزیکی کوردی پێشکێش دەکرێن.
 
دەڤید ناڤارۆ تورێس، رێبەری ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسل بە رووداوی راگەیاند: "ئەمریکییە، بۆیە ریتمەکەی ئەوەندە دوور نییە، لە رووی ریتمەوە، کارێکی زۆر قورسە بۆ ئۆرکێستراکە، چونکە کاتێک ئەم جۆرە پارچە میوزیکانە دەژەنین، پێویستە ئەم جۆرە ریتمە بخەینە نێو هەست و نەستی هەموو میوزیکژەنێکەوە کە راهاتوون لەسەر ژەنینی چایکۆڤسکی و مۆزارت، دەزانی، ئەمە جیاوازە و لەو بڕوایەدام باشترە، بۆ نموونە لەم کۆنسێرتەدا، میوزیکی  فەرەنسیی بێرلیۆزمان هەیە، پاشان ئەم پارچە میوزیکیانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتریش چایکۆڤسکیمان هەیە، ئەمە مانای ئەوەیە کە بۆ ئێمە ئاڵنگارییەکی گەورەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا باشترە، مەبەستم ئەوەیە، پێموایە باشترە".
 
پارچە میوزیکە کوردییەکە ئاوێتەیەکە لە فۆلکلۆری کوردی، لەلایەن قوتەیبە نوعەیمییەوە نووسراوە، قوتەیبە دایکی کوردە و خەڵکی سلێمانییە و باوکی خەڵکی فەلوجەیە، زمانی دایکی باش نازانێت و بە زمانی باوکی لە رێگەی میوزیکەوە گوزارشت لە هەستەکانی دەکات.
 
قۆتەیبە نەعێمی، ئاوازدانەر بە رووداوی راگەیاند: "بیرۆکەی فێستیڤاڵی ئەمساڵ بریتییە لە بەیەکگەیشتنی رۆژئاوا و رۆژهەڵات، بۆیە حەزم رد هەندێک لە ئاوازە کوردی و عێراقییەکان وەربگرم و بە شێوازێکی ئۆکێسترالیی هاوچەرخی نوێ دایانبڕێژمەوە و لەگەڵ ئۆکێسترا پێشکەشی بکەم، بە هاوبەشیی ئالان عارف، ژەنیاری بەهرەمەندی کەمانچەی عێراقی و مامۆستا شێرکۆ، ژەنیاری ئیقاع هاوکات یاوەریی ئۆکێسترای دەکرد لە فلهارمۆنیکی برۆکسل". 
 
گوتیشی: "بیرۆکەی سەرەکی لە هەڵبژاردنی ئەم ئاوازە کوردییانە، دەرخستنی فرەڕەنگیی جوانی وڵاتەکەمان عێراقە، بەتایبەتی کە میوزیکی کوردی زۆر دەوڵەمەندە، پڕە لە ئاواز و ریتم و بیرۆکەی جیاواز، ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە و پەیامێکی خۆشەویستی و ئاشتییە بۆ هەموو جیهان لەبارەی فرە کولتووریمان لە باکوورەوە تاوەکو باشووری عێراق".
 
پەنجەی ئالان عارفە هەستی جیاواز دەردەبڕن، ئەو سۆلۆژەنی کەمانچەیە لەنێو ئۆرکێستراکەدا، ویستوویەتی رۆحی میوزیکی کوردی باشتر لەم پارچە میوزیکەدا بەرجەستە ببێت، هەر بۆیە میوزیکژەنێکی لە باکووری کوردستانەوە لەگەڵ خۆی هێناوە.
 
ئالان عارف بۆ رووداو گوتی: "کارمان لەسەر ئەوە کردووە چۆن میوزیکی کوردی بخەینە نێو چوارچێوەیەکی ئۆرکێسترای سیمفۆنییەوە تاوەکو لە ئاستێکی باڵادا خۆی ببینێتەوە، کارمان لەسەر ئەوە کردووە کۆمەڵێک میلۆدی کوردی بە شێوازی ئۆرکێسترایی ئاوێتەبکەین بۆ ئەوەی زیاتر رەنگی کوردی تێیدا دەربکەوێت، خۆشبەختانە پێیان گوتین باشترین دەفژەن لە باکووری کوردستانە، کە ناوی شێرکۆیە؛ مامۆستایەکی بەڕاستی زۆر بەئەزموون و شارەزایە".
 
ئەزموونی شێرکۆ، پڕە لە هەستی کوردستانیبوون، لە ئامەدەوە هاتووە و بە دەفەکەی، بیسەران و میوزیکژەنەکان سەرسام دەکات.
 
شێرکۆ کانیوان، ژەنیاری دەف بۆ رووداو گوتی: "وەکو میوزیکژەن ئەزموونێکی ئاستبەرزە و هەروەها وەکو نوێنەرایەتیکردنی میوزیکی کوردی جێگەیەکی گرنگی هەیە، واتە من تەنیا وەکو شێرکۆ لێرە نیم، بەڵکو نوێنەرایەتیی میوزیکی کوردی دەکەم، ئامێرێکی زۆر دێرینی میوزیکی کوردی دەژەنم، من لە ئامەدی کوردستان، لە سەنتەرێکی میوزیک وانەی میوزیکی کوردی دەڵێمەوە و لە هەمان کاتدا ئەمە نوێنەرایەتیی ئەو دامەزراوەیەشە کە من وەکو مامۆستا کاری تێدا دەکەم و نوێنەرایەتی ئامەد دەکەم و نوێنەرایەتی میوزیکی کوردی دەکەم، ئینجا من نوێنەرایەتی شێرکۆ دەکەم، من ئاوا پێناسەی دەکەم، ئەگەر ئاوابێت مرۆڤ دەتوانێت مانایەکی گەورەتری پێببەخشێت، بە میوزیکژە جیهانییەکان و بە ئۆرکێسترایەکی ئاوا بەناوبانگ و جیهان کە لە ئاستێکی گەردوونیدا تۆ میوزیکی کوردی پێشکێش بکەی بیناسێنی، هاوڕێیەتییەکی میوزیکی دروست دەکەی لەسەر بنچینەی میوزیکی کوردی".
 
ئەو ئێوارەیەی برۆکسل، تۆن و ئاوازەکانی چیاکانی کوردستان، شان دەدەن لە شانی موزیکی سەردەم، رۆمانسیەتی سادەی سەدەی نۆزدەیەم و سەمفۆنیای پێنجەمی چایکۆڤسکی، کە دوای پارچە موزیکە کوردییەکە پێشکێش دەکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی (One Battle After Another)

(One Battle After Another) بۆ زۆرترین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەربژێرە

فیلمی (One Battle After Another)ـی دەرهێنەر پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆن، لە لیستی بەربژێرکراونی 83ـەمین خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب، پێشەنگی رکابەرییەکانی ئەمساڵی گرتووە و بۆ نۆ خەڵات بەربژێرکراوە.