رووداو- هەولێر
ئیڤان و بنجامین، ئەو دوو ناوەی هەمیشە پێكەوە دەردەكەوتن و پێكەوەش گۆرانییان دەگوت، ئێستا لە یەكدی جیابوونەتەوە و بنجامین خەریكی بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكی نوێیە بەتەنیا.
بنجامین بە (رووداو)ی گوت، ئەو هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئیڤانی برایدا نییە، گۆرانی گوتنیشی بەتەنیا ئەزموونێكە و دەیەوێت تاقیی بكاتەوە، باسی ئەوەشی كرد كە لە داهاتوودا گۆرانیی دیكە پێكەوە دەڵێن.
بنجامین گوتی "لە ئایندەیەكی نزیكدا گۆرانییەكی نوێ ئامادە دەكەم بەناوی دەستی پیس. گوتیشی "دەرفەت نەگونجاوە لەگەڵ ئیڤان بەیەكەوە ئەو گۆرانییە بڵێین، بۆیە من بە تەنیا تۆماری دەكەم و بڵاوی دەكەمەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ